لەکوردستانەوە
باشترین رێگا بۆ ڕەواندنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

ڕێکخراوی وچان خولێکی دوو ڕۆژە بۆ ژمارەیەک لەمامۆستایان و تۆێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی قوتابخانەکانی دەربەندیخان دەکاتەوە، ئامانجیش لەکردنەوەی خولەکە بۆ کەمکردنەوەو رەواندنەوەی  ترس و دڵەڕاوکێیە کەلەناو بەشێکی زۆری خەڵکی شارەکە دروست بووە.
لەوبارەیەوە "محەمەد عەزیز" چارەسازی دەرونی لەڕێکخراوی وچان لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند":وەک ڕێکخراوەکەمان بەھاوکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان، ھەستاوین بەکردنەوەی  خولێکی دوو ڕۆژە بۆ نزیکەی ٣٥ مامۆستاو توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی قوتابخانەکان.
وتیشی": کاتێک مرۆڤەکان دەکەونە بارودۆخێکی کتوپڕو لەناکاوەوە ئەو بارودۆخە کاریگەریی لەسەر لایەنی دەرونی کەسەکان ھەیە، لەخولەکەشدا ئەو بەشداربوانە فێردەکرێن، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کاردانەوانەدا بکەن لەکاتی کارەسات و قەیراندا توشیان دەبێت تا کاریگەرییەکەیان کەمبکەنەوە.
ئەوەشی وت":لەدوای ئەو بومەلەرزەیەی کەلەدەربەندیخان ڕویدا،کۆمەڵێک کاریگەریی دەرونی و کۆمەڵایەتی لەسەر منداڵان دروستکرد، ئامانجی بەشێکی  دیکەی خولەکەمان ئەوەیە ئەو ترسە لەسەر منداڵان لابدەین لەڕێگای قوتابخانەکانەوە.
لای خۆشیەوە "شادیە عەباس" توێژەری کۆمەڵایەتی لەقوتابخانەیی ئامادەیی ھەڵگورد لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":وەک توێژەرێکی کۆمەڵایەتی بەشداریمانکردوە لەۆرک شۆپێک لەسەر ئەو بومەلەرەزەیەی کەلەدەربەندیخان ڕویدا و زۆربەی دانیشتوانی شارەکە توشی حاڵەتێکی دەرونی ناجێگیر بوون، زۆربەیان خێوەتیان ھەڵداوە کەسەکان ناتوانن شەوانە لەماڵەکانیاندا بمێننەوە بەتایبەت ئەوانەی بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر  خانوەکانیان ھەبوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

6 مانگ پێشتر - Dec 7 2017 12:39PM
1843
بابه‌تی زیاتر
پەیکەرتاشێک: کەس نەیەت بۆ پیشانگەکەم ...
داوای پاراستنی پاوان و دارستانە سروشتیەکان دەکرێت...
رێوشوێنی بەرگرتن لەنەخۆشی کۆلێرا دەگیرێتەبەر...
چیرۆکی شارە ٤٠٠٠ ساڵەکەی دھۆک ئاشکرابوو ...
تەندروستی ھۆشداری لەسەر خۆراکە باوەکانی رەمەزان دەدات...
نەریمان بابان ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە...
مۆزەخانەی ھاوچەرخی سلێمانی یەکەم پێشانگا دەکاتەوە‎...
کچە بۆیاخچیەکە لەسلێمانی دەنگی دایەوە ...
بەوێنە : ڕۆژی جیھانی پەرستاران بەرزڕاگیرا...
ڕێژه‌ی تالاسیما له‌سلێمانی بۆ 90% كه‌مده‌كرێته‌وه‌...
پەیكەری كچەكەی كۆبانێ لەسلێمانی دانرا ...
فێستیڤاڵی ڕەنگ بۆ منداڵانی ھەڵەبجە ئەنجامدرا...
باشترین باخچەی فەرمانگە و دامەزراوەکان خەڵات دەکرێت...
زانکۆی ھەڵەبجە فێستیڤاڵی زانستی و کەلتوری ئەنجامدا...
کرێکارانی سلێمانی خەڵات کران ...
ئەتەکێتەکانی ڕۆژنامەوان لەڕووماڵی ھەڵبژاردندا...
گروپێکی رۆژهەڵات لە سلێمانی شانۆی سەرشەقام نمایشدەکات...
پێشانگای شێوەکاری بەرەوگوڵستان کرایەوە...