ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پیاسەکردن بەم جۆرە مەترسیدارە بۆ تەندروستیت
SNN: 

توێژەرانی بریتانیا لەرێی توێژینەوەیەکی زانستییەوە ئەو ھۆکارانەیان دەستنیشانکردوە کەدەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەتەندروستی مرۆڤ لەکاتی پیاسەکردندا.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەیLancet ، توێژەرانی زانکۆی لەندەن گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامە گرنگەی کەھەوای پیسبوو وادەکات کاریگەری ئەرێنی پیاسەکردن لەھەوای پاکدا کەم دەکاتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوت کەئەو کەسانەی لەنێو ئەو کەشوھەوایانەدا پیاسە دەکەن کەھەواکەی پاک نیە و توشی پیسونی ھەوا بووە کاریگەری دەبێ لەسەر باری دەروونی و تەندروستی توشبوانی نەخۆشی سیەکان و دڵ، دەریشکەوتوە ئەمانە کاریگەرییان دەبێ لەسەر ھەموو جۆرێکی مرۆڤ و ھانی ھەمووانیان دا لەخۆبەدوورگرتن لەھەر چالاکییەکی جەستەیی لەناوچە قەرەباڵغەکاندا کەپیسبونی ژینگە لەوپەڕیدایە.

هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 12:56PM
3263
بابه‌تی زیاتر