هونه‌ر
ئازادی رۆژنامەگەری ئەمریکا دەکرێتە فیلم
SNN: 

فیلمێکی نوێ لەدەرھێنانی ستیڤین سبیلبێرگ لەبارەی ئازادی رۆژنامەگەری و پێگەی خانمان لەشوێنی کاردا، بارودۆخی ئێستای ئەمریکا دەخاتەروو.
لەوبارەیەوە (تۆم ھانکس) رایگەیاندووە ئەو فیلمە کەبەناوی The Post فیلمێکی نیشتیمانی نوێیە لەبارەی ئەمریکاوە. 
فیلمەکە باس لەپێگەی ژنان و یەکسانی دەکات لەشوێنی کاردا کەبەدڵنیاییەوە پاشماوەی شەڕی ڤێتنامە و ئەمەش ماوەی ٤٠ ساڵە لەسیاسەتی خۆیدا پەیڕەویی کردوە.
فیلمەکە باس لەشەڕی رۆژنامەگەری ساڵی ١٩٧١ دەکات کەباس لەبڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکانی پێنتاگۆن دەکات کەئەوکات دزەی پێکراوە.
لەو فیلمەدا تۆم ھانکس رۆڵی سەرنوسەری رۆژنامەی واشنتن پۆست دەبینێت و ھەریەک لە (بن برادلی) و (میریل ستریپ) رۆڵی تێدا دەبینن.
فیلمەکە بڕیارە ٢٢ی ئەم مانگە لەھۆڵەکانی سینەمای ئەمریکا نمایش بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کەمیدیاکان ھێرشێکی بەردەوام دەکەنە سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Dec 16 2017 8:35PM
20725
بابه‌تی زیاتر