یاسا
یاسا
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوانە
SNN: تایبەت
وەكو دەوترێت، دایك لەژیانی هەر تاكێكدا كەسێكی تایبەتە، مرۆڤ هەرچەندە گەورەبێت، بەڵام هیچ لەخۆشەویستی دایك لەدڵیدا كەمنابێتەوە، بەڵام لەم چیرۆكەدا خۆشەویستی لەلایەك و ڕق و كینەش لەلایەكی دیكەوە بەرامبەر دایك دەبینرێت، خۆشەویستی كوڕەكان بۆ دایكیان و ڕق و كینەی دوو دایكیش بۆ خەسویان، دواجاریش مەرگ و كۆژان بەدوای خۆیدا دێنێت.

لەم چیرۆكەدا دەردەكەوێت كە شیرازو شەهرام تائەوپەڕی دایكیان خۆشویستوە، بەڵام نەیانتوانی وەكو (جان جاك ڕۆسۆ)بن، چونكە ڕۆسۆ دەڵێت ((ئەگەر دونیا لەچنگێكمدا بوایەو دایكم لەچنگەكەی ترمدا، بەدڵنیاییەوە دایكم هەڵدەبژارد))، لەم چیرۆكەدا لەگەڵ ئەوەی دوو برای دوانە دایكیان زۆر خۆشدەوێت، بەڵام ناچاردەبن لەبەر هاوسەرەكانیان دایكیان ببەنە خانویەكی ساردو سڕی خوان ساردی بێ‌ خزمەت، بەڵام قەدەری ئەم برایە هەر بەمە ناوەستێت و دواجاریش دەستیان دەچێتە خوێنی یەكتر.

شیرازو شەهرام دوو برای دوانەن‌و تەمەنیان 28 ساڵە، دانیشتوی یەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستانن، پیشەیان كاری ئاسنگەرییە، ئەو دوو برایە لەگەڵ ئەوەی دوانەن، بەهیچ جۆرێك شێوەیان لەیەكتر ناچێت‌و زۆریش جیاوازن، بەڵام پێكەوە دەژین‌و خانویەكیان بەكرێگرتوە، شیراز لەنهۆمی خوارەوەی خانوەكەو براكەی دیكەشی لەسەرەوەی خانوەكەیە.

هەردوكیان خاوەنی خێزانن‌و هەریەكەیان دوو منداڵیشیان هەیە، بەیانیانیش پێكەوە دەچنەسەر كارو ئێوارانیش هەر پێكەوە دەگەڕێنەوە، لەبەرئەوەی هەردوكیان لە كارەكەیان زۆر شارەزان، بۆیە خەڵكانێكی زۆر داوایان لێدەكەن كاریان بۆ بكەن، بەتایبەت زۆربەی خەڵك داوای دروستكردنی دەرگایان لێدەكەن، چونكە شارەزاییەكی زۆرباشیان هەیە.

ئەو دوو برایە تەنها دایكیان لەژیاندا ماوەو باوكیان كۆچی دوایی كردوەو دایكیان لەگەڵ كچەكەی دەژیی، واتە خوشكی شیرازو شەهرام، بەڵام بەهۆی سەفەری دەرەوەی وڵاتی خوشكەكەیان، دایكیان دێتە ماڵی دوو كوڕەكەی، لەماڵی دوو كوڕەكەشی لەهەر نهۆمێك ژورێكی چۆڵی تێدایەو دەیدەن بەدایكیان تا بەردەوام تێیدا بژی، هەفتەیەك لەماڵی كوڕێكی‌و هەفتەكەی دیكەش لەماڵی ئەوی دیكەیان.

بەهۆی بەتەمەنی دایكی شیرازو شەهرام، پێویستە هاوسەرەكانیان خزمەتی زیاتری بكەن، ئەمەش كێشەو كاردانەوەی ئەو ژنانەی لێدەكەوێتەوە، چونكە سەرباری بەتەمەنی ئەو دایكە، هاوكات قاچەكانی تەواونین پێویستە خزمەتبكرێت‌و دەستیشی بگیرێت بۆ هاتوچۆكردن.

لێرەوە كێشە دەكەوێتە نێوان ژنی ئەم دوو برایەو تاوای لێدێت ژنی یەكێك لەكوڕەكان ژنەكە دەردەكات‌و ئەوەی دیكەش وەریناگرێت، دواتر ئەم كێشەیە دەگاتە دەمی ئەم دوو كوڕەو چەندجارێك دەبێتە دەمە قاڵەیان، لەبەرئەوەی ئەم دوو برایە دوانەن‌و لەهەمانكاتیشدا كاریان بەیەكەوەیە، زۆر یەكتریان خۆشدەوێت، بەڵام زۆری كێشەكانیان‌و كاریگەری ژنەكانیان لەسەریان، وادەكات هێدی هێدی كێشەكان گەورەبن، ئەم دوو برایە لەلایەك ناتوانن دەستبەرداری ژنەكانیان بن‌و لەلایەكی دیكەشەوە نازانن چی لەدایكیان بكەن، شیرازو شەهرامی دوو براو دوانە، دواجار دەگەنە ئەو بڕیارەی كە خانویەك لەنزیك خۆیان بۆ دایكیان بەكرێ بگرن بۆ ئەوەی كێشەكەیان كۆتایی بێت.

دوای ئەوەی خانوەكە بۆ دایكیان بەكرێدەگرن، بەڵام ئەمجارە كێشەیەكی نوێ دەكەوێتە نێوانیان ئەویش پێدانی كرێی مانگانەی خانوەكەو ئەوەش ئاخۆ كێ خزمەتی بكات، لەبەرئەوەی ئەم دووبرایە تا ئێوارە لەئیشكردنن‌و كاتی ئەوەیان نییە خزمەتی دایكیان بكەن، ژنەكانیشیان ئامادەنین خزمەتی دایكی مێردەكانیان بكەن، تا ئێوارەیەك ئەم دوو برایە لەئیش دەگەڕێنەوە سەیردەكەن ژنەكانیان لەماڵەوە شەڕیان كردوە.

دوای ئەوەی ئەم دوو ژنە لەیەكتر دەدەن، لەگەڵ گەڕانەوەی مێردەكانیان هەریەكەیان خێرا دەچنە لای مێردی خۆی بۆ شكاتكردن لەوی دیكە، سەرەتا شیراز دەچێتە سەرەوە تا بەبراژنەكەی بڵێت بۆچی لەگەڵ ژنەكەم شەڕت كردوە، كاتێك دەچێتە سەرەوە براژنەكەی لەچێشتخانەكەیەو شیراز پێی دەڵێت بۆچی لەگەڵ ژنەكەم بەشەڕ هاتون، ئەویش خێرا لەوەڵامدا دەستدەكات بەجنێودان‌و قسەی ناشیرین بەژنەكەیی‌و ناچار زلەیەكی لێدەدات.

دوای ئەوەی شەهرام دێتە چێشتخانەكە دەبینێت شیرازی برای لەژنەكەی دەدات، ناچار پەلاماری براكەی دەدات‌و لێیان دەبێتە شەڕ، بەڵام شیراز چەقۆیەك لەكەوانتەرەكە دەردەهێنێت‌و ڕاستەوخۆ لەملی براكەی دەدات، بەهۆی ئەوەی شەهرام خوێنی زۆری لێ دەڕوات، دەبێتە قیژەو هاوار لەلایەن ژنی شەهرامەوە.

كاتێك شیراز دەبینێت براكەی خوێنێكی زۆری لەبەر دەڕوات، ڕاستەوخۆو بەپەلە بەرەو نەخۆشخانەی دەبات، لەبەرئەوەی خوێنێكی زۆری لێ ڕۆیشتوەو چەقۆكەش شادەماری بڕیوە، بۆیە لەنەخۆشخانە شەهرام گیانلەدەستدەدات.

دواتر شیراز دەستگیردەكرێت، پاش ئاشكرابونی ڕاستییەكانیش بۆ پۆلیس، بەگوێرەی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی، 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.
3 هەفتە پێشتر - Dec 22 2017 3:27PM
13944
بابه‌تی زیاتر
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
123