هونه‌ر
" Pitch perfect ٣" دەنگ دەداتەوە
SNN: 

فیلمی کۆمیدی موزیکی رۆمانسی " Pitch perfect ٣" لەسەعاتەکانی یەکەمی نمایشکردنیدا ٢ ملیۆن دۆلار زیاتری دەست کەوت ، ئەمەش دوای نمایشکردنی لەزیاتر لە ٢٦٠٠ خانەی سینەمای ئەمریکیدا، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ تێپەڕینی ھەفتەی یەکەمیدا لەسینەمای ئەمریکیدا بگاتە ٢٩ ملیۆن دۆلار.
فیلمەکە (رۆبی رۆز) و (ئانا کندریک) و (ئیلیزابیت بانکس) و (ھایلی ستینفیلد) رۆڵی تێدا دەبینن و دیمەنەکانی لەویلایەتی ئەتلانتای ئەمریکی تۆمارکراوە و سێ کۆمپانیا بەشداریی کردوە لەبەرھەم ھێنانیدا کەتێچووەکەی زیاتر لە٦٥ ملیۆن دۆلارە.

3 هەفتە پێشتر - Dec 25 2017 12:39PM
8736
بابه‌تی زیاتر