یاسا
یاسا
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات
SNN: پارێزەر - ئارام عومەر

ئەژی گەنجێکی ٢٠ساڵە و دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستانە، لەو ساتەوەی ئەژی لەدایکبووە دایکی کۆچی دوای کردووە، دوای دوو ساڵ لەدایکبوونی ئەژی، باوکی بەرووداوی ھاتووچۆ کۆچی دوای دەکات، بۆیە ئەژی لەلای نەنک و باپیری پەروەردە دەبێت و دواتر دەخرێتەبەر خوێندن و تاپۆلی شەشی ئامادەیی تەواو دەکات و دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وەزارییەکان نمرەیەکی کەم بەدەستدەھێنێت، بۆیە لەزانکۆ و پەیمانگاکان وەرناگیرێت و زۆرترین کاتەکانی لەماڵەوە بەسەردەبات، ھەروەھا جارجار ھاوکاری باپیریشی دەکات لە فرۆشگاکەیدا، چونکە باپیری لەخانووەکەیدا مارکێتێکی بچوک دروستکردوە.

ھەروەھا ھەتاوەکو ئەو تەمەنەش ئەژی کە لای نەنک و باپیری گەورە دەبێت ئەو راستییە نازانێت کە دایک و باوکی راستەقینەی خۆی لەژیاندا نەماون ئەمانە نەنک و باپیری ئەون، چونکە راستییەکانیان لەلای باس نەکردووە، ھاوکات لەسەر پێناسی باری شارستانی و سەرجەم مامەڵە حکومییەکان ناوی ئەژی لەسەر ناوی نەنک و باپیری تۆمارکراوە و بەمنداڵی ئەوان لە قەڵەم دراوە.

ئەژی کەسایەتی جیاوازە و کەسێکە کەم قسە دەکات و دوورە پەرێزە و گەنجێکی بوغزن و بێتاقەتی لێدەرچووە، بەردەوام گەنجێکی غەمبار و بێتاقەت دیارە.

تاڕۆژێک لە مارکێتەکە پیاوێکی دراوسێیان  کەماوەی چەند ساڵێکە لەوگەڕەکە نەماوە دێتە مارکێتەکەو ھەندێک کەلوپەل دەکڕێت لەوکاتەدا پرسیار لەئەژی  دەکات کەناوی چییە؟ ئەویش لە وەڵامدا پێی دەڵێت کەناوی ئەژییە، کابراش دەڵێت تۆ دەناسم و خوای گەورە لە دایک و باوک خۆش بێت، لێرەدا ئەژی بە کابرا دەڵێت، کاکە من دایک و باوکم نەمردوون، لەوەڵامدا کابرا لێیدەپرسێت ناوی دایک و باوک چییە؟ لەوەڵامدا ئەژی ناوی نەنک و باپیری وەک دایک و باوکی پێدەڵێت، کابراش پێیدەڵێت ئەوانە نەنک و باپیری تۆن و دواتر راستیییەکان بۆ ئەژی باس دەکات و دەڕوات.

دواتر ئەژی پرسیاری زۆری لادروست دەبێت و کاتێک باپیری دێتەوە ئەژی پێیدەڵێت، باوکە ئەمڕۆ کەسێک ھاتووە ئەم بابەتەی باسکردووە کە من کوڕی ئێوە نیم، دایکم  و باوکم گیانیان لەدەستداوە، لە وەڵامدا باپیری دان بە راستیەکاندا نانێت و ئەو کەسە بەدرۆدەخاتەوە، بەڵام لێرە بەدواوە ئەژی باوەڕ بە قسەی باپیری ناکات و گومانی لەلادروست دەبێت.

پاشان ئەژی دەڕواتەوە ماڵەوە و تەماشا دەکات نەنکی لەسەر بەرماڵەو خەریکی نوێژکردنە، لەسەر بەرماڵەکە سوێندی نەنکی دەدات تاپێی بلێت دایک و باوکی راستەقینەی کێن، نەنکیشی ژنێکی مسوڵمان و لەخوا ترسەو دوای ئەوەی ئەژی سوێندی دەدات ناتوانێت درۆ بکات و ھەموو راستییەکە باس دەکات.

ئەژی ئەم بابەتەی زۆر لەسەر دڵگران دەبێت و زۆر لۆمەی نەنک و باپیری دەکات کە بۆ چەند ساڵە راستییەکەیان لاباس نەکردووە، بۆیە ھەر لەوێدا بڕیار دەدات خۆی بکوژێت و کۆتایی بەژیانی خۆی بھێنێت، بەڵام پێشتر دەچێتەوە بۆلای باپیری و پێیڕادەگەیەنێت کە ھەموو راستییەکانی زانیوە و بۆیە بڕیاریداوە ئاگر لەسەرجەم جەستەی خۆی بەردات، بەڵام کاتێک دەچێتە لای باپیری و دەیەوێت پێی بڵێت کە راستییەکەی زانیوە نیازی ھەیە ئاگر لەجەستەی خۆی بەربدات، باپیری دەستی دەگرێت و ناھێڵێت ئەو کارە بکات.

لەو کاتەدا ئەژی دەکەوێت بە ڕقداو توڕەدەبێت و ھەموو نەوتەکە دەکات بەجەستەی باپیریدا و دواتر ئاگر لەجەستەی بەردەدات، تاوای لێدێت ھەموو مارکێتەکەش بەھۆی سوتانی جەستەی باپیرییەوە دەسوتێت، بەھۆی ئەوەی جەستەی باپیری ١٠٠ % دەسوتێت، ھەرلەوێدا گیان لەدەستدەدات و دواتر ئەژی خۆی رادەستی پۆلیس دەکات بەپێی ماددەی ٤١٠ لەیاسای سزادانی عیراقی، بۆماوەی ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

تێبینی: ھێنانی ناوی کەسەکان تەنھا بەپیت یەکەمی ناوەکانیانن، بۆ پاراستنی کەسایەتی ناو  رووداوەکەیە و رووداوەکە بەسەرھاتێکی راستەقینەیە و ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ھۆشیارییە.

5 مانگ پێشتر - Jan 5 2018 6:15PM
6947
بابه‌تی زیاتر
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...