ترافیک
بەم جۆرە LG رووداوەکانی ھاتوچۆ کەمتر دەکاتەوە
SNN: 

کۆمپانیای LG ی کۆریای باشور پەرەی داوە بەسستمێکی ئەلکترۆنی نوێ بۆ ھاوکاری شۆفێرانی ئۆتۆمبیل لەسنوردارکردن و کەمکردنەوەی رووداوەکانی پێکداداندا.
کۆمپانیای LG ئەم سستمەی بەھاوکاری کۆمپانیای (ئێن ئێکس پی) بۆ پیشەسازیی چپە ئەلیکترۆنییەکان و (ھیلا)ی تایبەتمەند لەپیشەسازیی کامێرا بۆ ئۆتۆمبیل، پەرەپێداوە.
ئامانج لەو سستمە پێدانی بیرۆکەیەکی نوێیە لەبارەی ئۆتۆمبیلەکانەوە بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ئاستەنگەکان و مەترسییەکان بۆ ئۆتۆمبیلەکە و رێگرتن لەپێکدادان بەشێوەیەکی تایبەت. 
سستمەکەە پشت بەکامێرایەک دەبینێت لەپشت شوشەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکە و لەنزیک ئاوێنەی ناوەراستدا.
لەرێی پرۆسێسەری ئەم سستمەوە دەتوانێ بوونی بایسکلسوار و پیادە ئاشکرا بکات و بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ئیستۆپ بکات کاتێ بەلەناکاو و بەشێوەیەکی مەترسیدار لێی نزیک بونەوە.

هەفتە پێشتر - Jan 8 2018 1:20PM
699
بابه‌تی زیاتر