زانست
زانست
پشتێنێک لەشکانی ئێسک دەتپارێزێت
SNN: 

توێژەران بیرۆکەی پشتێنەیەکی نوێیان ئاشکراکردووە کەوەک ئۆتۆمبیل ئەیرباگی ھەیە و کاتێ ھەستی کرد خەریکە کەسەکە دەکەوێت دەکرێتەوە و ئەمەش ئەگەری شکانی ئێسک کەمتر دەکاتەوە.
نرخی ئەم پشتێنە ٧٩٠ دۆلارە و رێژەی ٩٠%ی کاریگەری کەوتنەکە کەم دەکاتەوە و ناھێڵێت ئێسکت بشکێت بەوپێیەی بەخێرایی دەکرێتەوە.
کۆمپانیای Helite توانی ئەم جۆرە ئەیرباگە بەرھەم بھێنێت کەدەکرێ لەبواری ئەسپسواری و گەشتی فرۆکە بچوکەکاندا بەکاربھێنرێت.
کێشی ئەم پشتێنە ١ کیلۆگرامە و لەناو قەد دەبەسترێت و وەک پشتێنێکی ئاسایی وایە و توانای ھەیە نۆ ھێندەی ئامێرەکانی پاراستنی مرۆڤ، کاریگەرییەکانی کەوتن کەم بکاتەوە.

6 ڕۆژ پێشتر - Jan 10 2018 12:35PM
2688
بابه‌تی زیاتر