ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کاریگەری پەنیر بۆ دڵ ئاشکرابوو
SNN: 

(فیۆنا تاک) خانمە شارەزای بواری خۆراکی لەئوسترالیا پێنج ھەڵەی تەندروستی باوی لەبارەی خۆراکەوە ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەکرد نابێ پشتگوێ بخرێت کەئەوانیش: 
١. پەنیر زیانبەخشە بۆ تەندروستی دڵ: رەنگە پێشتر پێت راگەیەنرابێت کەپەنیری چەور و سپی زیانبەخشە بۆ تەندروستی دڵ بەڵام ئەم خانمە ئەو بۆچوونە دەگۆڕێت و دەڵێت پەنیر خۆراکێکی دەوڵەمەندە بەمادە خۆراکییەکانی وەک پرۆتین وکالیسیۆم و زنک و فسفۆر و مەگنیسیۆم و ڤیتامینەکانی ئەی و بی ٢ و کەی ٢ و بی ١٢، رۆژانە خواردنی ٤٠ گرام پەنیر بەسوودە بۆ دابەزاندنی ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ بەرێژەی ١٤%.
٢. خواردنی ژەمی بچوک و رێک رێگرە لەھێواشکردنەوەی ھەرس: ئەمەش درۆیەکی تری باوە و ئەم خانمە رایدەگەیەنێت چەند ژەمێکی کەم و رێکخراو کێشت زیاد دەکات.
٣. خۆراکە سپیەکان کێش زیاد دەکەن : شەکر و شیرینی و کاربۆھیدرات ناکە چارەسەر نیە بەڵکو ھەوڵ بدرێت پەتاتە و مەعکەرۆنی بخورێت.
٤. دەڵێن زەیتی زەیتون مەکوڵێنە با نەبێتە ژەھر: بەڵام ئەم خانمە دەڵێ ھەرکات رێژەی گەرمکردنی زەیتی زەیتون زیادی کرد ھێندە سودەکانی باشتر دەبێت.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 4:49PM
3793
بابه‌تی زیاتر