ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بە٣ رێگا خۆت لەنەرمبونی ئێسک بپارێزە
SNN: 

نەرمبونی ئێسک رەنگە نەخۆشییەکی وێرانکەر بێت بەڵام ھەواڵە خۆشەکە ئەوەیە دەکرێ خۆی لێ بپارێزرێت.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی RDی پزیشکی ئەمریکی، چەند رێنماییەک ھەیە کەدەکرێ بگیرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی : 
سستمی خۆراکی: 
١. خواردنی شیری کەم چەوری و بێ چەوری و پەنیری بێ چەوری کەسەرچاوەی تەندروستە بۆ ئەو کالیسیۆمەی کەلەش پێویستیەتی بۆ بنیاتی ئێسکێکی بەھێز.
٢. ماسی سەردین و سەلمۆن بخۆ: بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم بەڵام ماکریل و ماسیەکانی تری دەوڵەمەند بەڤیتامین دی کەپێویستە ئێسک.
٣. سەوزەی گەڵادار کەکالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین کەی زۆرە.
٤. زۆر پرۆتین وەرمەگرە چونکە دەبێتە ھۆی دەردانی کالیسیۆم.
٥. کەمکردنەوەی کافایین چونکە دەبێتە ھۆی ئەوەی لەرێی میزەوە کالیسیۆمەکە بچێتە دەرەوە.
وەرزشکردن: 
ئەمەش ھاوکارە لەزیادبونی ئێسک و یەکێکە لەباشترین رێگاکان بۆ پاراستن لەمەترسییەکانی شکانی ئێسک. باشترە ھەفتانە لانیکەم سێ جار بۆ ماوەی ٣٠ دەقیقە وەرزشی پیاسە یان راکردن یان بەرزکردنەوەی قورسایی یان بەسەر پلیکانەدا سەرکەوتن یان تێنس و تۆپی دەست بکەیت.
بەکەبسول: 
پیاو و ژن رۆژانە پێویستیان بە١٠٠٠ ملیگرام کالیسیۆمە ئەمەش بۆ ٢٠٠٠ زیاد دەکات لەژنان دوای تەمەنی نائومێدی و پیاوان دوای ٦٥ ساڵی.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 5:06PM
7788
بابه‌تی زیاتر