زانست
زانست
خێرا ئەم ئەپڵیکەیشنانە لەمۆبایلەکەت بسڕەوە
SNN: 

ئەپڵکەیشنەکان بەشێکی لێک دانەپچراون لەمۆبایلی ھەر کەسێک لەئێستادا، کەھاوکاری کردووین لەئەنجامدانی چەندین شت بەڵام بەوپێیەی ئەم ئەپڵیکەیشنانە زۆر بەسوود بێت بۆ بەکارھێنەران بەڵام ھەندێکیان ھێندە مەترسیدارن کەرەنگە بەزیانی بەکارھێنەرەکە بکەوێتەوە بۆیە لێرەدا کۆمپانیای بواری ئاسایشی ئەلکترۆنی Check Point چەند ئەپڵیکەیشنێکی دەستنیشان کردووە کەپێویستە لاببرێت: 
١. ئەپڵیکەیشنی Realtime Booster : ئەمەش یەکێکە لەئەپڵیکەیشنە خراپەکان کەبەکاردێت بۆ خێراکردنی مۆبایلەکەت بەڵام ئەوەی نازانرێت لەژێرەوە داتاکان دەدزرێت.
٢. ئەپڵیکەیشنی File Transfer Pro : ئەمەش سیخوڕی دەکات لەداتاکانی بەکارھێنەران و داتاکانیان دەبات. 
٣. ئەپڵیکەیشنی Voice Recorder Pro: ئەمەش تایبەتە بەتۆمارکردنی دەنگی پەیوەندییەکان بەپشتیوانی MP٣ ، کەئەمەش دەرکەوتوە سیخوڕی دەکات.
٤. ئەپڵیکەیشنی Super Flashlight lite : ئەمیش داتاکانی بەکارھێنەران دەدزێت .
٥. ئەپڵکەیشنی Wallpaper HD - Background کەتایبەتە بەدانانی باکگراوندی وێنەکان بۆ مۆبایل.
٦. ئەپڵیکەیشنی Master Wifi Key : ئەمەش بەحساب پاسۆردی تۆڕەکانی وای فای ئاشکرا دەکات بەڵام راستییەکە ئەوەیە رەنگە کەمێک شت ئاشکرابکات بەڵام لەبەرامبەردا زیانت لێ دەدات.
٧. ئەپڵیکەیشنی Dr.Clean Light : ئەمیش لەخراپترین ئەپڵیکەیشنەکانە بۆ دزینی داتای بەکارھێنەران.

4 ڕۆژ پێشتر - Jan 12 2018 6:24PM
12507
بابه‌تی زیاتر