هونه‌ر
لەفیلمی تاوانبارە مەترسیدارەکەدا بەشداری دەکات
SNN: 

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانی ھۆڵیوود، ئەستێرەی بەناوبانگ (لیۆناردۆ دی کاپریۆ) بەشداری لەفیلمێکی نوێ دەکات لەدەرھێنانی (کوینتن تارانتینۆ) کە رووداوەکانی باس لەتاوانەکانی (چارلز مانسن) یەکێک لەمەترسیدارترین تاوانبارەکانی ئەمریکا لەسەدەی بیستەمدا. 
گۆڤاری (فارایتی) و وێبسایتی (دێدلاین دۆت کۆم) رایانگەیاند کە(دی کاپریۆ) رۆڵی (مانسۆن) نابینێت بەڵکو رۆڵێکی تری پێ دەدرێت. 
چیرۆکی فیلمەکە دەگەرێتەوە بۆ ھاوینی  ١٩٦٩ کتاتێ ژمارەیەک چەتەی سەر بە مانسن کەبە (خێزانی مانسن) ناسرابوون، زنجیرەیەک تاوانی قێزەونیان لەباشوری کالیفۆرنیا ئەنجام دا.
دواتر مانسن لەمانگی نۆڤەمبەر و لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لەنێو زیندانی ھەتاھەتایی.
بڕیارە فیلمەکە لەمانگی ئابی ٢٠١٩ بەرھەم بھێنرێت لەلایەن (سۆنی پیکچەرز)ەوە.

2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 8:50AM
1404
بابه‌تی زیاتر