زانست
زانست
نامەیەک ھەڕەشە لەبەکارھێنەرانی ئایفۆن دەکات
SNN: شارۆ سەراج

میدیاکانی بریتانیا ھەڕەشەیەکی نوێیان بڵاوکردەوە بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن و ئامێرەکانی ئەپڵ بەگشتی.
بەپێی زانیارییەکان  لینکێک بڵاوبۆتەوە لەڕێگای ئەپلیکەیشنەکانی نامە ناردنەوە بۆ بەکارھێنەران دەچێت، خۆی وەک لینکێکی ئاسایی نیشان دەدات بەڵام زیان بەمۆبایلەکە دەگەیەنێت.
لینکەکە بە"بۆمبی نامە" ناسراوە و bug  ێک لەئامێرەکانی تری ئەپڵ و ماکدا بڵاودەکاتەوە، بۆیە ئەگەر ئەو کورتە نامەیەت بۆ ھات و کلیکی لینکەکەت کرد و کردتەوە ئەوا مۆبایلەکەت جام دەبێت یان تێکدەشکێت.
لینکەکە لە ئەپڵیکەیشنەکانی نامە ناردنەوە دەگوازرێتەوە وەک پەیجێکی ئاسایی وێب سایتەکان دەردەکەوێت، کاتێک بەکاربەرەکان ھەوڵدەدەن لینکەکە بکەنەوە، ئەپلیکەیشنەکە تێکدەشکێت. تا ئێستاش تاکە ڕێگا بۆ چاککردنەوەی کێشەکە دەرچوونە لە ئەپلیکەیشنی نامەکە، پاشان سڕینەوەی ھەموو گفتوگۆکە بە لینکەکەشەوە.

gellerytitle

مانگ پێشتر - Jan 17 2018 8:16PM
10407
بابه‌تی زیاتر