یاسا
یاسا
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرجێی دەكات
SNN: 
دوای شەش مانگ تێپەڕبوون بەسەر پەیوەندی نێوان نیگار و بەیار دا، پەیوەندییەكەیان ئاشكرادەبێت و لەلایەن بێستوونەوە بەیار دەكوژرێت و هاوسەرەكەشی وردەكاری دروستبوونی پەیوەندییەكەیان تەنانەت چەندجارێك ئەنجامدانی كاری سەرجێیش ئاشكرادەكات.

بەیار گەنجێكی ٢٧ ساڵەو دانیشتووی شارێكی هەرێمی كوردستانە و كۆلێژی ئاداب-ی ئینگلیزی تەواوكردووە، بەهۆی ئەوەی دانەمەزراوە لەگەڵ خاڵی دوكانێكی فرۆشتنی شەربەتیان داناوە لەناو بازاڕ، بەیار كوڕێكی قۆزەو یاریزانی كاراتییە، پشتێنی ڕەشی لەویاریەدا هەیە، بەڵام  ماوەی دوو ساڵە وازی لەیاریكردن هێناوە، چونكە سەرقاڵی دابینكردنی بژێوی ژیانیەتی.

رۆژێك بەیار وەك هەموو ڕۆژەكانی تر دەچێتە عەلوە بۆ كڕینی پێداویستییەكانی دوكانەكەیان، دوای ئەوەی پێداویستییەكانی دەكڕێت و دەچێتە نزیك شەقامەكە تا ئۆتۆمبێلێكی بار هەڵگری بەكرێ بگرێت بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكان، لەو كاتەدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویتۆتا لاندكورزەر خۆی دەكێشێت بە بەیاردا، بەهۆی رووداوەكە بەیار قاچ و دەستێكی دەشكێت و شۆفێری ئوتومبێلەكە دەستبەجێ دەستگیر دەكرێت.

 شۆفێرەكە ناوی بێستوونەو ناسراوە بە شێخ بێستوون كەسێكی سەرمایەدارەو  سەرمایەكەی بەبڕی ( ٥)ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەیار لەبەرئەوەی كەسێكی چاوچنۆك نییە و هەر لەو شوێنەدا لەبێستوون خۆش دەبێت.

بەیار لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە تاچارەسەر وەربگرێت، دواتر بێسووتن چونكە بەیاری توشی ئەو روداوە كردووە و دەستبەجێ بەیار لێیخۆش بووە و ئازادكراوە، لەنەخۆشخانە دەچێت بۆلای بەیار و پارەی بۆ دادەنێت، بەڵام بەیار ئەو پارەیە ڕەتدەكاتەوە لەبری ئەوە بێستوون بە بەیار دەڵێت هەركاتێك چاك بویتەوە وەرە لای خۆم كاربكەو پێیڕادەگەیەنێت كە كۆمپانیای هەیە، پێویستی بە كەسێكە ئینگلیزی بزانێت بۆیە دوای دوو مانگ بەیار چاك دەبێتەوە و سەردانی بێستوون دەكات و یەكسەر بێستوون بەیار وەردەگرێت و دەیكاتە بە سكرتێری خۆی بۆ هاوكاریكردنی لەراپەڕاندنی كاروباری كۆمپانیاكەیدا.

بێستوون پێیدەڵێت لەمەودوا هەركاتێك ڕۆیشتم دەرەوە لەگەڵمدا وەرەو ئۆتۆمبێلەكەم بۆلێخوڕە، دوای ماوەیەك بەیار بەتەواوی دەبێتە جێگەی بڕوای بێستوون، چەندجارێكیش لەگەڵ بێستون دەچێتە ماڵەوە و تێكەڵاوی خێزانی دروست دەبێت لەنێوانیاندا، بێستون خێزاندارەو هیچ منداڵێكیشیان نییە، چونكە بێستون نەخۆشی شەكرەی هەیە و ئەمەش كاریگەری لەسەر پەیوەندی لەگەڵ خێزانەكەیدا دروست كردوە، بەجۆرێك وەك پێویست توانای سێكسكردنی نییە لەگەڵ خیزانەكەیدا، بەڵام نیگار نایەوێت نەخۆشییەكەی بێستوونی هاوسەری لای كەس ئاشكرابێت، بۆیە ئەم نەخۆشییە لای كەس باس ناكات، ڕۆژێك نیگار بە بێستون دەڵێت دەمەوێت بچمەدەرەوەی شار بۆماڵی پورم وەرە لەگەڵمدا، بەڵام بێستوون بەهۆی زۆری سەرقاڵییەوە بەكاروبارەكانی لەوكاتەدا  ناتوانێت لەگەڵیدا بچێت و بەیار دەنێرێت لەگەڵیدا.

رۆژی دواتر بەیار و نیگار بەیانی زوو دەردەچن، لەڕێگا لادەدەن بۆ نان خواردن، لەچێشتخانەكە لەكاتێكدا نیگار دەچێت دەستی بشوات لەلایەن دوو كوڕی گەنجەوە تانەی لێدەدرێت، بەڵام بەیار لەوكاتەدا ئاگای لێدەبێت، لەگەڵ دوو كوڕەكەدا دەبێتە شەڕیان و دەستبەجێ لەهەردوو كوڕەكە دەدات و هەردووكیان ڕادەكەن.

لێرەوە نیگاری خێزانی بێستوون دڵی دەچێت بە بەیاردا، چونكە ئەو هێزو تواناییەی هەیە كە لە بێستوونی مێردیدا نییە، كاردەگاتە ئەوەی ڕۆژانە نیگار بە مۆبایل قسە لەگەڵ بەیاردا دەكات چەندجارێك دیاری گرانبەهای بۆ دەكڕێت، تاڕۆژێك داوای پەیوەندی خۆشەویستی لە بەیار دەكات، دواتر داوای لێدەكات لەگەڵیدا سەرجێی بكات.


لەو ماوەیەدا هەموو راستییەكانی مێردەكەی لای بەیار باس دەكات تاوای لێدێت بەیار بەناچاری پەیوەندی لەگەڵدا دروست دەكات و زیاد لەجارێك لەگەڵ نیگار سێكس ئەنجام دەدەن، ئەم پەیوەندییە ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت تا بێستوون گومان دروست دەكات و وردە وردە تێدەگات ئەم دوانە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە، بەڵام لەسەرەتادا تەنها گومانە و بەڵگەی لانییە.

بێستوون رۆژێك سەیری مۆبایلەكەی نیگار دەكات، دەبینێت چەند وێنەیەكی نیگار و بەیار هەیە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا كەماچی یەكتر دەكەن، لەكاتەدا بێستوون زۆر توڕە دەبێت، بۆیە بڕیار دەدات بەیار بكوژێت بێ ئەوەی نیگار بزانێت، رۆژێك بەیار لەگەڵ خۆی دەبات بۆ دەرەوەی شار لەشوێنێكی دوورە دەست دوو فیشەك دەنێت بەسەریەوە، بەڵام پێشتر بە بەیار دەڵێت لەسەر ئەوە دەتكوژم كەپەیوەندی خۆشەویستیت لەگەڵ ژنەكەمدا هەیە، هەرچەند بەیار دەیەوێت بەرگری لەخۆی بكات بەڵام هیچ سودێكی نابێت.

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو مانگ بەسەر رووداوەكەدا ئینجا تەرمی بەیار دەدۆزرێتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە بانگهێشتی بێستوون و خێزانەكەی دەكرێت بۆ وەرگرتنی وتە، لەوێدا نیگار بە پۆلیس دەڵێت گومان هەیە لەوەی بێستوون بەیاری كوشت بێت، چونكە نیگار هەموو راستییەكان بۆ پۆلیس باسدەكات، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەدا بێستون دان بەتاوانەكەیدا دەنێت، بۆیە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

تێبینی: ئەم ڕووداوە ڕاستەقینەیەو لەیەكێك لەدادگاكان تۆماركراوە، ناوەكانیش سەرجەمیان خوازراون، ئامانج لەبڵاوكردنەوەی‌ هۆشیارییە.
مانگ پێشتر - Jan 19 2018 6:02PM
37708
بابه‌تی زیاتر
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
123