هونه‌ر
ئەم ٥ فیلمەت لەدەست نەچێت
SNN: 

گروپی رەخنەگرانی ھونەری حەوتەم پێنج فیلمیان دەستنیشانکردووە کەبەرھەمی ساڵی ٢٠١٧ یە و لەسینەما جیھانییەکاندا نمایشکراون، بۆیە رێنمایی دەدەن بەتەماشاکردنی.
ئەو فیلمانەش: 
١- فیلمی Dunkirk ە کەباس لەپرۆسەی چۆڵکردنێکی سەخت دەکات بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەبەلژیکا و بریتانیا و فەرەنسا کەلەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە گەمارۆدراون لەکەناراوەکانی دونکیرکی فەرەنسی لە١٩٤٠ لەشەری فەرەنسا لەجەنگی دووەمی جیھاندا.

٢-فیلمی King Arthur کەلەفیلمە ناوازەکانی خاتونی دەرھێنەر Guy Ritchie یە.

٣-فیلمی On Body And Soul بۆ دەرھێنەر IIdiko Enyedi کەخەڵاتی وورچی ئاڵتونی باشترین فیلمی میھرەجانی بەرلینی بەدەست ھێنا.

٤-فیلمی The Square خەڵاتی چڵە دارخورمای ئاڵتونی میھرەجانی کانی بەدەست ھێنا بەھۆی بابەتە کۆمەڵایەتییەکەی کەدەچێتەوە سەر جیھانی ھونەری سەردەمیانە.

٥-فیلمی The Shape of Water بەزمانێکی سینەمایی تایبەت چیرۆکێکی خەیاڵی دەگێرێتەوە لەبارەی رووداوەکانی جەنگی سارد نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت


مانگ پێشتر - Jan 20 2018 1:27PM
10577
بابه‌تی زیاتر