ترافیک
بۆچی دەبێ رۆنی ئۆتۆمبیلەکەت بگۆڕیت
SNN: 
 
گۆرینی رۆن و فلتەر یەکێکە لەپێداویستییەکانی پاراستنی ئۆتۆمبیل لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکیەکی زۆر ھەیە لەسەر ئەوەی بزانیت کەی رۆنی ئۆتۆمبیل کۆن دەبێ و کەی دەبێ بیگۆڕيت،
 لێرەشدا چەند ھۆکارێک ھەیە لەوانە: 
تەمەنی مەکینەکە، دۆخەکەی، ژینگەی شۆفێری، ئەو شوێنەی تۆ ئۆتۆمبیلەکەی تێدا لێ دەخورێت.
لەھاویندا پێویستە لەنێوانی (٣ ھەزار بۆ ٥ ھەزار) کیلۆمەتردا رۆن بگۆڕیت، لەزستاندا ٦ ھەزار کیلۆمەتر جارێک بیگۆڕە.
ئەوانەی ئەم خاڵانەی خوارەوەیان تێدایە دەبێ زوو رۆن بگۆڕن: 
١. ئەگەر ئۆتۆمبیلەکەت بەخێرایی لێ دەخوڕیت
٢. ئەگەر لەدۆخێکی زۆر گەرم یان زۆر سارد دەژیت
٣. ئەگەر لەرێگای خۆڵ و قیرنەکراو لێدەخوڕیت 
٤. ئەگەر مەکینەی ئۆتۆمبیلەکەت کۆنە و رۆن زۆر دەخوات
٥. ئەگەر باری زیادە بەئۆتۆمبیلەکەت دەگوێزیتەوە.
بۆچی دەبێ رۆن بگۆڕین: 
پێکھاتەی رۆنی ئۆتۆمبیل دەگۆڕێت بەکاریگەری گەرما و رۆنەکە لینجی نامێنێت ئەمەش داخوران زیاتر دەکات و دەبێتە ھۆی داخورانی بەشەکانی مەکینەکە. 
رۆن ھەندێ مادەی تێدایە کەترشەکان نوێ دەکاتەوە و بەدرێژایی کات ئەم مادانە سەرف دەبن و کاریگەرییان نامێنێت 
رۆن دەتوانێ ئاو و تەپوتۆز و غازاتی سوتانی نێو مەکینە بمژێت بەڵام بەتێپەربونی کات رۆنەکە تێر دەبێت و ناتوانێ بیمژێت و مادەکان بەمەکینەکەوە دەوەستن و دەبێتە ھۆی ژەنگ ھەڵھێنانی مەکینەکە. 
ئەگەر رۆن نەگۆڕیت: 
مەکینەکەت ئەو تەمەنە بڕ ناکات کەبۆی دیاریکراوە چونکە رۆنی پاک کارەکان بەباشترین شێوە بەجێ دەگەیەنێت و ئۆتۆمبیلەکەت لەمەترسی زیاتر دەپارێزێت.

4 مانگ پێشتر - Jan 20 2018 1:46PM
2807
بابه‌تی زیاتر