زانست
زانست
فەیسبوک گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات
SNN: شارۆ سەراج
 
فەیسبوک لە ئێستادا بەنیازی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە سەیرکردنی ڤیدیۆدا کە پێی دەوترێت ئاهەنگی سەیرکردن "Watch Party" ئەم مۆدێلە نوێیەی سەیرکردنی ڤیدیۆ بۆ گروپەکانە، هەموو ئەندامەکان پێکەوە دەتوانن لەهەمان کاتدا سەیری ڤیدیۆ بکەن و لایک و کۆمێنت بدەن. 
ئەدمینی گروپەکان و سەرپەرشتیارەکان دەتوانن هەر ڤیدیۆیەکی گشتی، واتە پەبلیک هەڵبژێرن و بیکەنە ناو ئاهەنگی سەیرکردنەوە "Watch Party" ئەگەر ڤیدیۆکە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆش بێت. 
ئەم زانیارییە لەلایەن خاتوو فیجی سیمۆ- جێگری سەرۆکی بەشی بەرهەمهێنان لە فەیسبوک بڵاوکرایەوە، وتیشی "هەموو کەسەکان پێکەوە سەیردەکەن، کۆمێنت دەدەن، کاردانەوەیان دەبێت، ئەمە ئەزموونێکی هاوبەشی ڤیدیۆ سەکردنە کە یارمەتی دروستکردنی کۆمەڵەو تێکەڵبوون دەدات" 
 لەکاتی ئاهەنگی سەیرکردندا، ئەندامەکانی گروپەکە نیشانەکەی دەبینن کە لە لاپەڕەی گروپەکەدا دەردەکەوێت و دەتوانن بەشداری بکەن لە سەیرکردنی ڤیدیۆکەدا.
خاتوو سیمۆ وتیشی "چەندەها گروپ لەفەیسبوکدا هەیە چونکە ١ بلیۆن کەس لە فەیسبوکدا بەشدارە و گروپەکان بەکاردەهێنن" هەروەها وتیشی "جارێ تەنها تاقیدەکەینەوە، لە ئایندەدا بەرەوپێشتریشی دەبەین".

4 مانگ پێشتر - Jan 21 2018 1:39PM
10075
بابه‌تی زیاتر