هونه‌ر
خراپترین فیلم و ئەکتەر دەست نیشان کرا
SNN: 

فیلمی "ترانسفۆرمەرز: زە لاست نایت" بووە سەرتۆپی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی "Razzie "ی ساڵانە بۆ خراپترین فیلمەکان، لەلیستێکدا کەپڕبوو لەو ئەستێرانەی کەپێشتر خەڵاتی ئۆسکاریان پێ بەخشرابوو لەنێویاندا جێنیفەر لۆرانس و تۆم کروز و میل گیبسن و رەسل کرۆ. 
خەڵاتەکانی "Razzie " ساڵی ١٩٨٠ دەستی پێکردوە و ھاوشێوەی ئاھەنگی ئۆسکارە، براوەکانی خەڵاتی سوکیان پێ دەدرێت. 
نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی "ترانسفۆرمەرز" ٩ پاڵاوتنی بەدەستھێنا بۆ خراپترین فیلم و ئەکتەر، بەوپێیەی فیلمێکە لەجیاتی ئەوەی سەرسامت بکات خەوت لێ دەخات، ھەرچەندە سەرباری رەخنەکان ئەم فیلمە لە٢٠١٧ دا ٦٠٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا.
ھاوکات کروزوکرو لیستی خراپترین فیلمی بەدەستھێنا لەفیلمی "زە مامی"دا.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - Jan 23 2018 9:53AM
18607
بابه‌تی زیاتر