ترافیک
ئەوەی لەبارەی رۆن ئیستۆپەوە نایزانیت
SNN: 

زۆربەی خاوەنی ئۆتۆمبیل و شۆفێران تێبینی داگیرسانی گڵۆپی رۆن ئیستۆپ دەکەن لەداشبوڵی ئۆتۆمبیلەکەیاندا بەھۆی کەمی رۆن ئیستۆپەوە بۆیە دەبێ ھەوڵ بدرێت بەشێوەیەکی رێک و پێک پشکنینی ئاستەکەی بکرێت بەھۆی گرنگیەکانی لەپاراستنی سەلامەتی سەرنشینان و ئۆتۆمبیلەکەدا. 
بۆ ئەوەش رەچاوی ئەم خاڵانە بکە :
١. رۆن ئیستۆپ تایبەتە بەئیستۆپ و نابێ بۆ مەکینە یان لەجیاتی رۆنی مەکینە بەکاری بھێنیت 
٢. کاتێ رۆن ئیستۆپ لەئۆتۆمبیلەکەت زیاد دەبێ و دەڕژێت بەسەر پەیکەری ئۆتۆمبیلەکەتدا کەمێک ئاوی پێدا بکە تا بۆیەی ئۆتۆمبیلەکەت تێک نەدات
گرنگترین سودەکانی رۆن ئیستۆپ: 
١. رێگرە لەژەنگھێنانی سستمی ئیستۆپ
٢. رێگرە لەبەستنی ئیستۆپەکان
٣. کاتێ گەرما بۆ زیاتر لە ٢٥٠ پلە بەرز دەبێتەوە رۆنەکە ناکوڵێت
چەند رێنماییەکی گرنگ: 
١. کاتێ رۆن ئیستۆپەکە دزە دەکات دەبێ پلەی کوڵانی بۆ کەمتر لە ٢٥٠ پلە دابەزێنرێت.
٢. کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنی رێنمایی دەدەن کەھەمو ٢ ساڵ جارێک رۆن ئیستۆپ بگۆڕڕێت بەوپێیەی ئاو لەنێو رۆنەکەدا زۆر دەبێت و ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر توانای ئیستۆپەکان و کارەکەی.
٣. کاتێ رۆن ئیستۆپ لەئۆتۆمبیلەکەتدا نەما ئۆتۆمبیلەکەت بەکارمەھێنە.

مانگ پێشتر - Jan 23 2018 10:12AM
4698
بابه‌تی زیاتر