زانست
زانست
سپیکەرە نوێیەکەی ئەپڵ و کێشەکانی
SNN: شارۆ سەراج

ئەپڵ لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی سپیکەرێکی نوێیە بە ناوی ھۆم پۆد HomePod بۆ ٩ی مانگی شوبات دەکەوێتە بازاڕەوە، توانای ئەنجامدانی زۆر شتی ھەیە لەگەڵ بەرھەمەکانی تری ئەپڵدا کە تا ئێستا ھیچ بەرھەمێکی تر نەیتوانیووە ئەنجامی بدات.
ئەم سپیکەرە باشترین ڕێگایە بۆ گوێگرتن لە Apple Music وە دەنگێکی زۆر باشی ھەیە. دەتوانێت زانیاری زیاترت بداتێ لەسەر ھونەرمەندەکە و لیستێک لەو گۆرانیانەت دەداتێ بەپێی ئارەزووەکانی خۆت. 
ھەروەھا توانای کێشانی نەخشەی ژوورەکەی ھەیە، ئەپڵ بەمە دەڵێت "تەکنەلۆجیای ھەستکردن بە ژوور" بۆ پێشکەشکردنی گوێگرتنێکی باشتر.
بەڵام ھەندێک شت ھەیە کە HomePod ناتوانێت ئەنجامیان بدات. ئەو شتانەش سپیکەرە زیرەکەکانی تر دەتوانن بیکەن. لێرەدا باس لەو شتانە دەکەین کە سپیکەری ھۆم پۆد ناتوانێت ئەنجامیان بدات.
١- بۆ ئیش پێکردنی سپیکەری ھۆم پۆد دەبێت ئامێرەکانی iOS ھەبێت، ھۆم پۆد لەگەڵ ئامێرەکانی ئاندرۆید کارناکات. 
٢- سپیکەری ھۆم پۆد دەنگی خەڵکی تر ناناسێتەوە، ھۆم پۆد دەتوانێت داواکاریەکانی خەڵک تەنھا بە قسەکردن لەگەڵی جێبەجێ بکات، بەڵام ھەموو دەنگێکی تایبەت ناناسێتەوە، واتە ناتوانیت بۆ دەنگی چەند کەسێکی تایبەت ئامێرەکە ڕێکبخەیت.
٣- ھۆم پۆد ناتوانێ ئاگاداری ڕۆژژمێر بێت، سیری Siri ناو ھۆم پۆد وەک سیری ناو ئایفۆن نیەو ناتوانێ لە ڕۆژ و بۆنەکان ئاگادارت بکاتەوە.
٤- ھۆم پۆد باش کارناکات لەگەڵ بەرنامەکانی تری گۆرانی و میوزیک بێجگە لە بەرنامەی Apple Music. ھۆم پۆد لەگەل بەرنامەکانی تریش کاردەکات کاتێک ئامێرەکەتی لەگەڵ ڕێکدەخەیت بەڵام ناتوانێت خزمەتگوزاری سیری بەکاربھێنێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی گۆرانیەکانت.
٥- ھۆم پۆد ھیچ وایەرێکی نیە بۆ بەستنی بە ئامێرەکانی ترەوە.
٦- ھۆم پۆد خۆی ناتوانێت تەلەفۆن بکات، لە ئامێرەکانی تردا تەنھا بە قسەکردن لەگەڵ سیری دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ ھەرچ کەسێک بتەوێت، بەڵام لە ھۆم پۆددا خۆت دەبێت ژمارەی کەسەکە لێبدەیت.
٧- ھۆم پۆد ناتوانێت وەڵامی پرسیارە ھەڕەمەکییەکان بداتەوە وەک سیری، تا ئێستا %١٠٠ ڕوون نیە سنوورەکانی ئامێرەکە چەندێکە.

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Jan 29 2018 1:09PM
6940
بابه‌تی زیاتر