ترافیک
تایەی ھاوینە بۆ ئۆتۆمۆبیلەکانتان بەکاربھێنن
SNN: شارۆ سەراج

تایەی ھاوینە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە گونجاو بێت بۆ کەشوھەوا و بارودۆخی گەرم، وە کۆمەڵێک خاسیەتی ھەیە کە لەگەڵ بارودۆخی ڕێگاکاندا دەگونجێت لە ھاویندا. تایە ھاوینەکان بە ماددەیەکی نەرم دروست دەکرێت کە بتوانێت باش لەگەڵ زەویەکەدا لێکخشان بکات و یەکبگرێت بۆ شکانەوە کورتەکان، کاتێک پلەی گەرمی لە ٧ پلەی سەدی کەمتر بێت پێکھاتەی ڕێگاکان ڕەقتر دەبن و تایەکان کەمتر کاریگەر دەبن.
 وە کاتێک پلەی گەرمی لە ٧ پلەی سەدی زیاتر بێت بەکارھێنانی تایە ھاوینەکان باشترینە.

بۆچی باشترە تایەی ھاوینە ھەڵبژێرین؟

زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان وەک ستاندارتێک تایەی ھاوینەیان بۆ دانراوە، ئەگەر گۆڕیوتە بۆ تایەی زستانە باشترە بیرت بێت کە بیکەیتەوە بە تایەی ھاوینە کاتێک پلەی گەرمی دەگاتە ٧ پلەی سەدی بەتایبەت لە مانگەکانی نیسان بۆ تشرینی یەکەم. 
تایە ھاوینەکان باشتر لە تایە زستانەکان بە شێوەیەک دروست کراوە پەیوەندی دروستبکات لەگەڵ زەویەکە، واتە زیاتر لێکخشان دروست دەکات لەگەڵ ڕێگاکە، ئەمەش توانای کۆنتڕۆڵ کردن و لێخوڕین باشتر دەکات.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Feb 4 2018 8:23PM
1098
بابه‌تی زیاتر