کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئامۆژگاری بۆ خۆئامادەکردنی دایکان لە بەیانیاندا
SNN: شارۆ سەراج

خۆئامادەکردن لە بەیانیاندا پرۆسەیەکی گرانە، بەتایبەت بۆ دایکان کە دەبێت منداڵەکانیان ئامادە بکەن بۆ خوێندنگا ھەر لە گۆڕین و ئامادەکردنی خواردن بۆیان. ھەندێک جار دایکان بێزاردەبن لە گەڕان بەدوای جلوبەرگ لە بەیانیاندا و دووبارە جلەکانی دوێنێ لەبەردەکەنەوە. لێرەدا باسی کۆمەڵێک ئامۆژگاری بچکۆلە دەکەین کە بە پەیڕەوکردنی کاتێکی باشتر دەمێنێتەوە بۆ دایکان خۆیان ئامادە بکەن .
١. قژ: ھەوڵبدە بە ستایلێک قژت ببڕیت کە ئامادەکردنی لە بەیانیان کاتی زۆر نەوێت.
٢. گوارە: ھەمیشە گوارە یان ملوانکەیەکی سادە بەکاربھێنە، کەمێک ئێکسسوارات جوانی دەدات بە جلەکانت.
٣. پانتۆڵ: بزانە چ پانتۆڵێکت ھەیە و تاقیان بکەرەوە، ئەگەر بۆت نابن باشترین بەھانەیە بۆ بازاڕکردن.
٤. بلوس: بلوسە جوانەکانی خۆت لەگەڵ پانتۆڵەکان ڕێکبخە و لە پێشی کەنتۆرەکە یان دۆڵابێکی بەردەست دایان بنێ بۆ ئەوەی ئاسان بیاندۆزیتەوە لە بەیانیاندا.
٥. ماکیاژ: ماکیاژێکی سادە بۆخۆت ھەڵبژێرە، ڕۆژانە با بزانیت چی دەکەیت، ماکیاژە کۆنەکان فڕێ بدە.
٦. جانتا: ھەمیشە با جانتاکانت ڕێک کراو بن، ئەگەر پەرش و بڵاو بن تۆش وا ھەست دەکەیت شێواویت ئەو ڕۆژە.
٧. جێگاکەت چاک بکە: ڕاستە پەیوەندی بە جلەکانتەوە نیە، بەڵام تەنھا چاکردنی جێگاکەت لە بەیانیاندا ئاسوودەت دەکات.
٨. شەوی پێش ئەوە خۆت ئامادە بکە: ئەگەر شەوی پێش ئەوە جلەکانت و جانتاکەت ئامادە بکەیت، پاشان منداڵەکان ئامادە بکەیت بۆ بەیانی ھەر لە جانتا و جل و خواردن و ئەرکەکانی ماڵەوەیان، ھەرگیز لە بەیانیاندا پەلەت پێ ناکەوێت.
٩. لەگەڵ ھاوڕێکانت بڕۆ بۆ بازاڕکردن: بۆچوونی ھاوڕێکانت وەربگرە لەسەر ھەڵبژاردنی جلەکانت.
١٠. بەخۆتدا ھەڵبدە: ھەموو بەیانیەک بیری خۆتی بھێنەرەوە کە چەندە جوانیت، چەند دایکێکی باشیت، ھەمیشە بە شێوەیەکی گەشبینانە بیر لەخۆت بکەرەوە.

12 مانگ پێشتر - Feb 7 2018 9:16AM
1186
بابه‌تی زیاتر
٥ ھەڵسوکەوتی ژن بەھۆیەوە پیاو لەدەستی رادەکات ...
ئەوەی سەرنجی پیاو رادەکێشێ لەدەم و چاوی ژندا ...
ئەوەی ژنان بەئاواتەوەن لەپیاوەکانیاندا ھەبێ ...
سینگڵ بوون ئەم ٨ سودەی ھەیە ...
٥ بیرۆکەی ھەڵە لەبارەی ھاوسەرێتییەوە ...
بەم ٥ رێگایە ھاوسەرەکەت لەخەمۆکی بپارێزە ...
درێژی پەنجەپێ نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
ھاوسەرەکەت سەرقاڵە بەم جۆرە بەردەوام بە لەگەڵی ...
راستگۆییت لەجۆری مۆبایلەکەتەوە بزانە ...
ئەو ٧ نھێنییەی ژیانت کەنابێ بەکەسی بڵێیت ...
٥ نەریتی رۆژانە پەیوەندی ھاوسەرێتی بەھێز دەکات ...
پاڵکەوتن لەگەڵ منداڵ لەم نەخۆشیە دەیپارێزێت ...
بەم جۆرە بخەویت بەیانی ھەست بەماندوێتی ناکەیت ...
به‌م جۆره‌ ترس له‌هاوسه‌رێتی ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ ...
٥ رێنمایی بۆ ھاوسەرێتی تەندروست لەساڵی نوێدا ...
بەم جۆرە گفتوگۆیە لەناکۆکی ھاوسەرێتی رزگارت دەبێت...
ناکۆکی و دەمەقاڵی ھاوسەران ئەم سودەشی ھەیە ...
دەرنەبڕینی ھەستەکانت ئەم کاریگەرییە تەندروستییەی ھەیە ...