کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
منداڵ لەژووری داخراو و تاریک جێ مەھێڵن
SNN: 

ژمارەیەک لەپزیشکانی چاو لەئەمریکا ھۆشداری دەدەن لەو گرفتانەی کەتوشی منداڵ دەبێ کاتێ بۆ ماوەیەکی زۆر لەژووری داخراو و تاریکدا جێ دەھێڵرێت.
پزیشکان دەڵێن ئەمە توشی گرفتی بینین و لەدەستدانی ئەو ھەستەیان دەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێو ژووری داخراو بمێننەوە و نەتوانن ماوەیەکی باش لەبەر ھەوای فرێش و رووناکی سروشتی بمێننەوە.
لەوبارەیەوە دکتۆر "دەیڤید ئەلامبی" پزیشکی چاو و بەرێوەبەری کلینکێکی واشنتن رایگەیاند نەچونە بەر خۆری منداڵان لەکاتی گەنجێتیاندا توشی گرفتی بینین دەکات دوپاتیشیکردەوە کەمانەوەیان لەژووری تاریک و یاریی کردن بەمۆبایل و کۆمپیوتە ر و تابلێتەکان توشی ھەمان گرفتیان دەکات. 
پزیشکان رایدەگەیەنن ئەو منداڵانەی ١٦ دەقیقە لەرۆژێکدا لەبەر ھەوای پاک بەسەردەبەن ئەگەری توشبونیان بەگرفتەکانی بینین کەمترە، بەدایکان و باوکانیش رادەگەیەنن کەدەبێ ئەو منداڵانەی ئالودەی یارییەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلن ماوەی ٩٠ دەقیقە لەبەر ھەوای پاک و تیشکی خۆر بەسەربەرن بۆ پاراستنی بیناییان.

2 هەفتە پێشتر - Feb 9 2018 2:29PM
1664
بابه‌تی زیاتر