ترافیک
شێوازی چاککردنەوەی سستمی ABS
SNN: 

سستمی ABS کورتکراوەی Anti Lock Braking ە کەدەبێتە ھۆی راگرتنی ئۆتۆمبیلەکە لەساتە لەناکاوەکاندا و رێگری لەراگرتنی سوڕانەوەی سوکان لەکاتی ئیستۆپدا.
ئەم سستمە پارێزگاری دەکات لەئاراستەکردنی ئۆتۆمبیل لەرێی رێگری لەخلیسکانی تایەکان و بواردان بەکارلێک لەگەڵ رووکاری رێگەکەدا.
لەم بارەیەوە و بەپشت بەستن بەم گرنگییە ھەندێ جار تێبینی دەکەیت کەگڵۆپی ABS دادەگیرسێت کەئاماژەی بونی گرفتێکە دەکرێ بەم جۆرە چارەسەری بکەیت: 
١- پشکنینی فیوزی ABS بکە و بیگۆڕە 
٢- ئاستی رۆن ئیستۆپ دەستنیشان بکە کەئەمەش کاریگەری دەبێ و گرفتەکە دروست دەکات.
٣- ئەگەر گرفتی فیوز و زەیت نەبوو، ئۆتۆمبیلەکە رابگرە و سەری پاترییەکە لابدە و بیبەستەرەوە ئەمەش رەنگە ھەڵەی کۆمپیوتەر و عەقڵەکە بێت.
٤- دڵنیابەرەوە لەسەلامەتی سستمی ABS لەرێی پشکنینی ئۆتۆمبیل بەئامێری سکانەر و لێکردنەوەی حاسەکانی.
٥- رەنگە ھەستەوەری ABS ەکە پیس بێت بۆیە بەھەوا پاکی بکەرەوە.

2 هەفتە پێشتر - Feb 9 2018 3:16PM
2875
بابه‌تی زیاتر