کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن رێگر دەبیت لەوەی ھاوسەرەکەت ژنێکی تری بوێ
SNN: 

زۆربەی پەیوەندییە ھاوسەرێتییەکان بەدەست گرفتێکەوە دەناڵێنن کەدەبێتە ھۆی تێکدانی ھەستی پیاوان و ژنان و لەیەک دوورخستنەوەیان لەرووی دەروونی و جەستەیی و سۆزدارییەوە ئەمەش وادەکات پیاوان پەنا بەرنە بەر دەرەوە و بەشوێن ژنێکی تردا بگەرێن.
لێرەدا وێبسایتی (یۆرتانگۆ) چەند شێوازێکی ئاشکراکردوە تا ژنان بیگرنە بەر بۆ رێگریکردن لەپیاوان لەگەڕان بەشوێن ژنێکی تر و پەیوەندیی لەدەرەوەی ھاوسەرێتی و ناپاکیدا.
١. بەردەوام ھەوڵ بدە سەرنجی رابکێشیت چونکە پشتگوێ خستن دەبێتە ھۆی ئەوەی رابکات لەدەستت و بەشوێن یەکێکی تردا بگەرێت، بۆیە ھەوڵ بدە پشتیوانی بکەیت و بەردەوام بیت لەگەڵی.
٢. گرنگی بەروخسار و جوانیت بدە و با شێوەی مێینەی جوان لەتۆدا بەدی بکات، چونکە پشتگوێ خستنی خود و پاکرانەگرتنی خۆت دەبێتە ھۆکارێک بۆ راکردنی پیاوان.
٣. رێزگرتن: ھەندێ دەستەواژەی خراپ و جوێن و رەخنەگرتن دەبێتە ھۆی تێکدان و بریندارکردنی ھەستی پیاوان و دوورخستنەوەی لەماڵ.
٤. بەخشینی دیاری: ئەمەش ھەرچۆنێک توانیت دیارییەکی پێ بدە تا کاریگەری ئەرێنی بەجێ بھێڵێت لەسەر ھەستی پیاوان لەبەرامبەرت.
٥. چونەدەرەوە و نان خواردن لەماڵەوە یان دەرەوە پێکەوە کاریگەریی بەھێزی ھەیە لەسەر پەیوەندیی سۆزداریتان بۆیە بانگھێشتی بکەن بۆ شوێنێکی ھێمن کەھەستان ببزوێت.

8 مانگ پێشتر - Feb 10 2018 5:00PM
2780
بابه‌تی زیاتر