دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات
SNN: خێڵان و سۆران

ھونەرمەندی پەیکەرساز "ئاسۆس جاف" خۆشەویستی بۆ شاری سلێمانی دەیکاتە یەکەمین کچە پەیکەرسازی کورد کە لەسەر شەقامەکان پەیکەری نمایش بکرێت.
ئاسۆس ساڵی ٢٠١٥ کۆلێژی ھونەرەجوانەکانی لەزانکۆی سلێمانی تەواوکردووە، یەکەمین کچە کوردە کە پەیکەری لەسەر شەقامەکان نمایش کرابێت و لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرێکە بۆ ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد. 



ئاسۆس جاف لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ SNN وتی: بەشیوەیەکی گشتی پەیکەر کلتورو شارستانێتی ھەموو وڵاتێک دەنوسێتەوە، ڕەنج و ماندوبوونی زۆرێک لەوانەی وونبوون یاخود لەبەرچاونین دەردەخاتەوەو زمانێکە تەنھا بەھەست دەتوانێت ئاماژە بەشتەکان بکات، پەیکەر مێژووت وون ناکات.

gellerytitle

ئاسۆس دوایین پڕۆژەی بۆ SNN ئاشکرا کردوو ئاماژەی بەوەدا، لەئێستادا وەک وەفایەک بۆ ڕەنج و ماندوبوونی، سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرێکە بۆ ھونەرمەند (ھۆمەر دزەیی)، کەساڵانێکە خزمەت بەھونەرو موزیکی کوردی دەکات و بەشێوەیەکی بەرچاو جێ پەنجەی لەکایەی ھونەریدا دیارە.

gellerytitle

ئەو خانمە پەیکەرسازە ھەر بەمەشەوە ناوەستێت و بیرۆکەی پرۆژەی پەیکەرێکی نوێ تریش ئاشکرا دەکات کەئەمجارە کارێکە بۆ رەگەزیی مێینە.

gellerytitle

ئاسۆس دەڵێت، دوای تەواوکردنی پەیکەری ھونەرمەند ھۆمەر دزەیی، بیرۆکەی پڕۆژەی (کچی بۆیاخچی)م ھەیە، وەک ڕێزگرتن لەتوانای کیژۆڵەیەک، کەدروستکردنی پەیکەرێکە بۆ منداڵێکی سیازدە ساڵانی ئاوارە کە لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی لەشاری سلێمانی، کاری بۆیاخچی دەکات.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 11:22AM
1198
بابه‌تی زیاتر
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
رازە: ئەمساڵ مۆدیلی قژی کورتە...
کەویار:ھەموو ژیانم بووە بەگۆرانی و مۆسیقا...
جەھانگیر جەلال:٩٠٠ کەسم فێری ژەنینی دەف و سەنتور کردووە...
کچە کوردێک مارکەیەکی تایبەتی برژانگ دروست دەکات...
123