زانست
زانست
ئامێرێک بە ٦٠ چرکە تاوانباران دەدۆزێتەوە
SNN: 

پۆلیسی خۆرئاوای یۆرکشایەر لەئینگلتەرا ئامێرێکی نوێ بەکاردەھێنێت بۆ دەستنیشان کردن و ناسینەوەی ناسنامەی گومانلێکراوەکان لەکەمتر لەیەک دەقیقەدا لەنێو گۆرەپانی تاوانکارییەکەدا لەرێی پەنجە مۆرەکەیەوە.
ئامێرەکە بەستراوەتەوە بەمۆبایلی پۆلیسەکەوە کەتایبەتمەندیی گەیتی بایۆمیتری ھەیە و بەستراوەتەوە بەداتابەیسی پۆلیس و نوسینگەی کۆچبەرانەوە.
ئامێرەکە ھاوشێوەی مۆبایلێکیی ئاساییە و دەتوانێ لەسەر شەقام ھەرکەس پەنجە مۆری بکات دەستینشانی بکات لەو ساتەدا.
نرخی ئەم ئامێرە ٤١٥ دۆلارە و پێشتر ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ٤ سەعات گەڕان بوو بۆ دۆزینەوە بەڵام ئێستا کەمتر لە١ دەقیقەی دەوێت.

8 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 12:25PM
5107
بابه‌تی زیاتر