جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
١٣ نھێنی لەبارەی ڤالانتاینەوە بزانە
SNN: 

کەسانێکی زۆر لەچاوەڕوانی ھاتنی رۆژی ١٤ی شوباتدا بوون بۆ ئاھەنگگێران بەبۆنەی جەژنی ڤالانتایندا کەبۆنەیەکی خۆشە و عاشقان تێیدا گوڵی سور و دیاریی دەگۆڕنەوە. 
لێرەدا چەند راستییەکی سەر لەبارەی ئەم جەژنە بزانە:
١. لەسەردەمی ڤیکتۆریدا واباو بوو کەواژووکردنی کارتی ڤالانتاین دەبێتە ھۆی ھێنانی بەدبەختی.
٢. بەپێی ئامارەکان ٣%ی خاوەن گیانلەبەرە ماڵییەکان لەجیھاندا دیاریی بەگیانلەبەرەکانیان دەدەن لەم رۆژەدا.
٣. لەرۆژی ڤالانتایندا نزیکەی  ١ ملیار کارتی پیرۆزبایی دەنێردرێت ئەمەش دەیکاتە دووەم بۆنەی جیھانی بۆ ناردنی کارتی پیرۆزبایی لەجیھاندا.
٤. لەفنلەندا دانیشتوانەکەی لەم رۆژەدا یادی جەژنی ھاوڕێیەتی دەکەنەوە و ھاوڕێیان دیاری دەگۆڕنەوە.
٥. لەچاخەکانی ناوەراستدا کچان چەند ژەمێکی خواردنی سەیریان لەم رۆژەدا دەخوارد تا خەو بەپیاوی ئایندەوە ببینن.
٦. لەچاخەکانی ناوەراستدا کچان و کوڕان کاغەزی ھەڵبژاردنی ھاورێیەکیان بۆ ڤالانتاین رادەکێشا و دواتر ناوەکەیان تا ھەفتەیەک لەسەر کراسەکەی دەنوسی تا ھەموان ببینن.
٧. لەساڵی ١٥٣٧ دا پادشا ھینری حەوتەم ئەو رۆژەی بەپشوی رەسمی لەئینگلتەرا دیاری کرد.
٨. لەم رۆژەدا ٧٣%ی ئەوانەی گوڵی سور دەکڕن پیاون و ٢٧%یان ژنن.
٩. رێژەی ١٥%ی ژنانی ئەمریکا گوڵ بۆ خۆیان دەنێرن لەم رۆژەدا
١٠. لەئەمریکا زیاتر لە ١ ملیار شۆکۆلاتە لەم جەژنەدا دەفرۆشرێت.
١١. زیاتر لە ٥٠%ی کارتی پیرۆزبایی لەشەش رۆژی بەر لەڤالانتایندا دەفرۆشرێت.
١٢. ھەموو ساڵێک زیاتر لەھەزار نامەی خۆشەویستی دەگاتە شاری فیرۆنا کەرۆمیۆ و جولێت تێیدا ژیاون.

3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 10:48AM
1262
بابه‌تی زیاتر