کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
منداڵان تا ئەم تەمەنە نابێ بچنە سینەما
SNN: 

دەکرێ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵی بەئاسانی کاریگەر بن لەبارەی ئەوەی لەسەر شاشەی سینەما لەبەردەمیان نمایش دەکرێت، چونکە رەنگە تێنەگەن لەکەسایەتیەکان و کاریگەری سۆزداری ھەبێ لەسەریان.
ئەمەش وایکردوە کەباوکان و دایکان بیری لێ بکەنەوە و گرنگی بدەن بەوەی ئایا منداڵەکە ئامادەیە بۆ یەکەم گەشتی خۆی لەنێو سینەمادا، لەوبارەیەوە (زابینە ئادر) مامۆستای فێرکردنی میدیایی بەگۆڤاری (بەیبی ئەند فامیلی) راگەیاندووە ھەرچەند منداڵەکە گەورەبێت ھێندە باشتر مامەڵەی باشتر دەبێ لەسینەمادا.
باشترە یەکەم چونی منداڵ بۆ سینەما لەگەڵ باوک و دایکی بێت نەک لەگەڵ ھاورێکانی، ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە ٥ ساڵ پێویستیان بەدڵنیاییە لەکەسێکی ناسراو یان کەسێک پشتی پێ ببەستن لەکاتی تەماشاکردنی دیمەنە سەختەکاندا. 
ئەگەر ماوەی فیلمەکە دوو سەعات بوو، ئەوا تەنیا ٤٥ دەقیقەی تەماشا بکرێت بەسە ئەگەر ئەمە یەکەم جاری چونی منداڵ بێت بۆ سینەما.

هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 12:26PM
521
بابه‌تی زیاتر