ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەرئەم ھۆیانە ئاوی خەیارشۆر بخۆرەوە
SNN: شارۆ سەراج

خەیارشۆر وەک خواردنێکی لاوەکی یان زەڵاتەیەک لەگەڵ ژەمەکاندا دادەنرێت، خەڵکانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، بە شێوەو قەبارەی جیاواز ھەیە و وە ئاوەکەی سوودێکی زۆری ھەیە، لەوانەش:
١. کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکان: ئازارێکی زۆر ناخۆشە، لە کاتێکدا ڕوودەدات کە کەسەکە ئاوی پێویست لە جەستەیدا نەبێت بەتایبەت دوای وەرزشکردن. ئاوی خەیارشۆر یارمەتی جەستە دەدات لە وشکبوونەوە لەکاتی وەرزشکردندا و گەرمی ھیلاکی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
٢. سەرئێشەی دوای کحول خواردنەوە چارە دەکات: چونکە کحول جەستە وشک دەکاتەوە و زیادەڕەوی تیایدا دەبێت ھۆی سەرئێشە، ئاوی خەیار شۆریش زۆر بەسوودە بۆ ئەم کێشەیە بەھۆی زیادکردنی ئیلیکترۆلایدەوە لە پلازمای خوێندا.
٣. ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە: بەھۆی بوونی ئەو سرکەیەی تێیدایە وەک پرۆبایۆتیک وایە و یارمەتی دروستبوونی بەکتریای سوودبەخش دەدات لە گەدەدا، ھەروەھا ئازار و گرژیەکانی سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە.
٤. ئاستی شەکرەی خوێن ڕێکدەخات: بەھۆی بوونی سرکە تێیدا شەکرەی خوێن ڕێکدەخات بەتایبەت شەکرەی جۆری ٢، ھەروەھا یارمەتی جەستە دەدات باشتر وەڵامدانەوەی ھەبێت بۆ ئەنسۆلین.
٥. ھێلەکانی تەمەن لە ڕووخساردا کەمدەکاتەوە: بەھۆی بوونی دژە ئۆکسان و ڤیتامین C و E تێیدا یارمەتی کەمکردەوەی چرچی و ھێلەکانی تەمەن لە ڕووخساردا دەدات، ھەروەھا یارمەتی مانەوەت دەدات بە گەنجی و سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەکات. ڕاستەوخۆ لێدانی ئاوی خەیارشۆر لەڕوخسار نوێی دەکاتەوە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین C تێیدا.

6 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 9:17PM
3206
بابه‌تی زیاتر