ترافیک
سکۆدا مۆدیلێکی نوێی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای سکۆدا مۆدیلێکی نوێ و گرانبەھای ئۆتۆمبیلەکانی لەجۆری Kodiaqی ئاشکراکرد کەدوو جۆرە بزوێنەری نوێی بۆ بەردەست کردووە.
کۆمپانیاکەی چیک ئاشکرایکردوە ئەمجارە چەندین تایبەتمەندیی ئاست بەرزی لەئۆتۆمبیلەکانیدا دابین کردووە لەوانە لایتی LED و تایەی دروستکراو لەجۆرێک کانزای سوک کەپێوانی ١٩ ئینجە و یارمەتیدەری ناوچەی کوێر و پێداویستی لەچەرم دروستکراو و لایتی چواردەوری بۆ دابین کردوە.
ئۆتۆمبیلەکە سندوقەکەی بەشێوەی کارەبایی دەکرێتەوە و ئاوێنەیەکی ٣٦٠ پەلی ھەیە و سستمی ئاراستەکردنی ئۆتۆماتیکی ھەیە.
کوشنی شۆفێرەکە بەشێوەی کارەبایی کۆنترۆڵ دەکرێت و سستمی دەنگی کانتۆن ٥٥٠ وات و ١٠ بڵندگۆی ھەیە.
ئەمەش سەر بەئۆتۆمبیلەکانی جۆری SUV یە دوو بزوێنەری ١.٥ لتر و توانای ١٥٠ ئەسپی ھەیە ئەوی تریش ٢.٠ لیتر و ١٩٠ ئەسپە.

gellerytitle

gellerytitle

7 مانگ پێشتر - Feb 18 2018 1:52PM
1405
بابه‌تی زیاتر