ترافیک
بەم جۆرە مەکینەی ئۆتۆمبیلەکەت لەسەرما بپارێزە
SNN: 

زۆربەی خاوەنی ئۆتۆمبیلەکان توشی گرفت دەبنەوە لەدەرەنجامی کاریگەری بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکانیان بەسەرمای کەشوھەوا ھەندێ جار بەشێوەیەکی کاتی بزوێنەرەکانیان تێک دەچێت ئەمەش کاریگەری دەبێ لەسەر گەیشتن بەشوێنی کارەکانیان.
چەند رێگایەک ھەیە ئەگەر بیگریتە بەر دەتوانیت خۆت بپارێزیت لەتێکچونی مەکینەی ئۆتۆمبیلەکەت و کاریگەربونی بەھۆی سەرماوە: 
١. گەرمبونی مەکینە: لەکاتی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرمادا، بەشێوەیەکی راستەوخۆ مەکینە کاریگەر دەبێت بەوپێیەی لەمادەی کانزایی گوێزەرەوەی گەرمی ئەمەش دەبێتە ھۆی کاریگەری زەیتی مەکینە و چرییەکەی، بەڵام لێرەدا بۆ پاراستنی مەکینەکە لەساردبوونی باشترە جۆرە کەڤەرێک بەکاربھێنیت کەدەبەسترێت لەکارەبا بۆ بەگەرمی ھێشتنەوەی مەکینەی ئۆتۆمبیل بۆ پاراستنی لەشێداری و سەھۆڵبەندان بەم جۆرە زەیتەکە دەپارێزێت.
٢. گەرمکردنەوەی باتریی: سەرمای زۆر باتییەکە لەکاردەخات بۆیە باشترە دایپۆشیت و دواتر بیپارێزیت و بەر لەکارپێکردنی ئۆتۆمبیلەکە رووپۆشەکە لابدەیت. 
٣. گەراجی ئۆتۆمبیل: ئەمەش لەجیاتی ئەوەی لەدەرەوە دایبنێیت بیخەیتە گەراجەوە زۆر باشترە بۆ پاراستنی مەکینە و باترییەکەی. 
٤. رۆنی مەکینە: ئەمەش کاریگەری دەبێ بەپلەی گەرما لەدەرەنجامی کەشوھەوا، ئەمەش چری زیاتر دەبێ و بەدیواری مەکینەکەوە دەنوسێت و ئەرکی خۆی ناکات کەبۆ پاراستنیەتی لەداخورانی پارچەی مەکینەکە.  بۆیە باشترە Thinner Oil بەکاربھێنرێت
٥. تەنکی بەنزین پڕ بکە تا بەھۆی ساردی و دابەزینی پلەی گەرماوە دیواری تانکی سوتەمەنییەکە نەیبەستێت و بۆری بەنزین نەیبەستێت.
٦. سوتەمەنی: وەک زەیت سوتەمەنییش لەو شلانەیە کەتوشی بەستن دەبێت لەپلەی گەرمای نزمدا بۆیە دەتوانیت ھەندێ مادەی تێ بکەیت بۆ رێگری لەبەستنی. 

4 مانگ پێشتر - Feb 19 2018 11:51AM
1438
بابه‌تی زیاتر