زانست
زانست
بەڤیدیۆ: تەنکترین لابتۆپ بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای ئەسوس دواجار لابتۆپی Zen Book ١٣ UX ٣٣١ ی ئاشکراکرد کەبەتەنکترینی جیھان دادەنرێت کەگرافیک کاردی تایبەت بەگەیمی تێدایە.
ئەمەش بەباشترین دادەنرێت لەو جۆرانەی تایبەتە بەڤیدیۆگەیم، کەپرۆسێسەرێکی نڤیدیا جی فۆرس MX١٥٠ ی ھەیە سەرباری پرۆسێسەری ئنتل کۆر ئای ٥ و رامی LPDDR٣ ی ٨ گێگابایت و میمیۆری SSD ٢٥٦ گێگابایت.
پەیکەرێکی ناوازەی ھەیە کەلەکانزا و پلاستیک پێکھاتوە بەئەستوری تەنیا ١٤ ملیمەتر و شاشەیەکی ١٣.٣ ئینج و ٣ پۆرتی USB و MicroSD و کێشیشی تەنیا ١.١٢ کلیلۆگرامە.

10 مانگ پێشتر - Feb 19 2018 1:46PM
5770
بابه‌تی زیاتر