زانست
زانست
باشترین رێگا بۆ بەھێزکردنی تۆڕی مۆبایل
SNN: 

سەختترین ئەو ساتانەی کەبەکارھێنەری مۆبایل پێیدا تێپەڕدەبێت ئەوکاتانەیە کەتۆڕی مۆبایلەکەی لاوازە و ناتوانێ بەئاسانی پەیوەندیی تەلەفۆنی بکات بۆیە ناچار دەبێ بەمۆبایلەکەیەوە دەستی بەرز بکاتەوە بۆ باشترکردنی شەبەکە.
لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە : ئایا بەرزکردنەوەی مۆبایل سودی دەبێ بۆ زیادکردنی شەبەکە؟ 
لەوبارەیەوە (لین زۆنگ)پرۆفیسۆر لەبەشی ئەندازەی کارەبایی و کۆمپیوتەر لەزانکۆی رایس ھیوستن لەئەمریکا رایگەیاندووە ئەم ھەڵسوکەوتە ھیچ راست نیە و ئەوەی دەیانەوێ بەدەستی ناھێنن. 
وتیشی ھەڵەیە دەست بەرز بکەیتەوەو مۆبایلەکەت بەرز بکەیتەوە چونکە ئەمە ھیچ ناگۆڕێت.
لەجیاتی ئەوەش پرۆفیسۆرەکە رێنمایی دەدات لەھەمان شوێندا پیاسە بکەیت و شوێن بگۆڕیت بۆ باشترکردنی شەبەکە بەوپێیەی لەنێو شارەکاندا چەندین باڵەخانەی بەرز ھەن کاریگەرییان دەبێ لەسەر شەبەکە و گەیشتنی بەمۆبایلەکان، ئەمەش تەنیا چەند ھەنگاوێکە و زیاتر نیە.

10 مانگ پێشتر - Feb 20 2018 1:17PM
6501
بابه‌تی زیاتر