ترافیک
لەگەڵ سەرەتای بەھاردا ئەم پشکنینانە بکە
SNN: 

لەگەڵ سەرەتای وەرزی بەھار و کۆتایی زستاندا ئۆتۆمبیلەکان پێویستیان بەرێگایەک ھەیە بۆ بەدەستھێنانەوەی جوانی و درەوشانەوەی، بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بەشێوەیەکی سەلامەت و بێ کێشە شۆفێری بکەن دەبێ بەشێوەیەکی باشتر پشکنینی ئۆتۆمبیل بکەن لەمانەی خوارەوە: 
١. شتنی ئۆتۆمبیل: شارەزایانی بواری ئۆتۆمبیل لەئەڵمانیا رێنمایی دەدەن کەدەست بکرێت بەلابردنی پیسی و پاکردنەوەی ئۆتۆمبیل بەشێوەیەکی گشتی ئەمەش ژێر ئۆتۆمبیلەکە دەگرێتەوە.
٢. پشکنینی بۆیاخی ئۆتۆمبیل: باشترە بۆ پاراستن لەگەرمای زۆر ھەوڵ بدرێت پشکنینی گشتی بۆیەی ئۆتۆمبیلەکە بکەیت، تا نەبێتە ھۆی ژەنگھێنانی.
٣. گۆرینی تایەکان: گۆرینی تایەکانی زستان بەھاوینە دوای پشکنینی قوڵایی تایەکان، کەلە ١.٦ملیمەتر کەمتر نەبێت ھەروەھا پشکنینی ھەوای تایەکانی بکرێت.
٤. پشکنینی ئیستۆپ: لەکاتی گۆرینی تایەکاندا پێویستە پشکنینی ئیستۆپ و بانس بکەیت.
٥. پشکنینی بەشی مەکینەکە و رۆنی مەکینە و رۆنی ئیستۆپ و ئاوی شوشە و باتری ئۆتۆمبیلەکە.
٦. گۆرینی فڵچەی جامەکان. 
٧. پاککردنەوەی ناو ئۆتۆمبیلەکە و جامەکان.
٨. گۆرینی فلتەری ناوەوە کەرێگرە لەبڵاوبونەوەی میکرۆب و دروستبونی ھەڵم لەئۆتۆمبیلەکەدا.
٩. پشکنینی دەبڵەکان. 
١٠. پشکنینی تەواوی ئۆتۆمبیلەکە.

4 مانگ پێشتر - Feb 28 2018 11:34AM
4089
بابه‌تی زیاتر