کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
پێودانگەکانی بەھێزبونی کەسایەتی
SNN: 

زۆرێک کەس خۆیان بەخاوەن کەسایەتی بەھێز دەزانن لەرێی دەرخستنی توانای جەستەیی خۆیان لێرەدا چەند پێودانگێک دەخەینەروو کەدەبێ بیگرینە بۆ بەدەستھێنانی کەسایەتییەکی بەھێز، لەوانە: 
١-متمانە بەخۆبوونی زۆر:
کەتۆ خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێز بیت و رێز لەبونی خۆت و پێگەت بگریت و کەسانی تر لەخۆت بەرزتر نەزانیت و رێزیان لێ بگریت و بەبێ ترس مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت.
٢-پەرۆشی و ئیرادە لەپێودانگەکانی بەھێزی کەسایەتی: دەکرێ خاوەن کەسایەتییەک بیت کەپلان بۆ شتێک یان ئامانجێک دانابێت کەھەوڵی بۆ بدەیت و خۆت ماندووبکەیت بۆ بەدەستھێنانی، بەڵام ئەوانەی کەھەوڵی بەدەستھێنانی دەدەن بەڵام ھەنگاوێک ناچنە پێشەوە.
٣-بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی: ئەمەش مانای ئەوەیە بەرگەی بەرپرسیارێتی بگریت و ھەڵەکانت دەستنیشان بکەیت و نەترسیت و نەگریت و غەم بۆ خۆت نەخۆیت و وانەزانیت ژیان کۆتایی ھاتووە، چونکە ئەوانەی کەسایەتیان بەھێزە رووبەرووی کێشەکانیان دەبنەوە و رووبەروی کەسانی تر دەبنەوە و چارەسەری گونجاو دادەنێن بۆ ھەموو شتێک کەتوشی بوون. 
٤- سۆزداری بەرامبەر کەسانی لاواز و ستەملێکراو: کاتێ خاوەن کەسایەتییەک بیت کەپێگەیەکی بەرزت ھەبێ و ھێزێکی کەسایەتییەکت ھەبێ کەسۆزت ھەبێ بۆ کەسی لاواز و ستەملێکراوان ئەمە بەسوودە و گرنگە تا متمانەت بەخۆت ھەبێت.
٥-پارێزگاریکردن بەبنەما باشەکان: لەگەڵ تێپەربوونی کات و گەشەکردنی توانای مێشک، ئەو کەسەی خاوەن کەسایەتییەکی پێشکەوتوو بێ دەبێ خاوەن رۆشنبیرییەکی بەرز بێت، بەڵام بنەماکانی خۆی لەدەست نەدات، بەڵام کەسانێک کەخاوەنی کەسایەتییەکی لاواز بن ئەوا بنەماکانی تێک دەچن و دادەڕمێن بەڵام رۆشنبیری و زانیارییەکانیان کەم دەکات و دوورە لەگۆرانکاریی و بەرەوپێشچوون. 

9 مانگ پێشتر - Mar 1 2018 11:24AM
1135
بابه‌تی زیاتر