هونه‌ر
خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەش دەکرێت
SNN: 

کاتژمێر (٤:٠٠)ی بەرەبەیان بەکاتی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراست، خولی نەوەدەمینی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەرێوەدەچێت کەیەکێکە لەو مەراسیمانەی کەھەوادارانی سینەما لەھەموو جیھاندا لەچاوەڕوانیدان و بڕیارە ژمارەیەکی زۆری ئەستێرەکانی ھۆڵیود ئامادەی بن کەلەسەر شانۆی (دۆڵبی) لەلوس ئەینجلس لەئەمریکا بەرێوەدەچێت. 
مەراسیمەکە بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک لەلایەن ئەکتەری کۆمیدی و بێژەری پرۆگرام (جیمی کیمیل)ەوە پێشکەش دەکرێت، ھەر لەو میانەشدا چەندین گۆرانی پاڵێوراو بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتەکانی باشترین گۆرانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ پێشکەش بکرێت لەوانەش گۆرانیەکی (سفیان ستیفنز) و (ماری جی بلایج). 
پێشبینی دەکرێت فیلمەکانی Shape of Water و Three Billboard Outside Ebbing, Missouri خەڵاتەکانی ئۆسکار ٢٠١٨ بەدەست بھێنن.
بۆ خەڵاتی باشترین وێنە پێشبینی رکابەرییەکی سەخت دەکرێت لەنێوانی The Shape of water  و Get Out  و Coco دا.

4 مانگ پێشتر - Mar 4 2018 11:40PM
11580
بابه‌تی زیاتر