لەکوردستانەوە
لەبارەی نەخۆشییەکانی گورچیلەوە رێنمایی بەھاوڵاتیان دەدرێت
SNN: سۆران سەعید

ھۆکارەکانی دروستکردنی بەرد و ھەوکردن و نەخۆشییەکانی گورچیلە دەستنیشان دەکرێت، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلەش رێنمایی دەداتە ھاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت:"رێژەی خوێ و چەوری کەمبکەنەوە"
ئەمڕۆ لەکۆنفرانسێکی زانستیدا لە شاری پزیشکی فاروق لە سلێمانی رۆژی جیھانی گورچیلە لەژێر ناونیشانی (گورچیلەو تەندروستی ئافرەت) بەڕێوەچوو.
لەو بارەیەوە  د. دڵشاد عەبدولرەحمان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە بە SNNی راگەیاند: کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی (گورچیلەو تەندروستی ئافرەت) بەرێوەدەچێت، چونکە لەم ساڵدا کۆنفرانسەکە کەوتە ڕۆژی ٨ی مارسەوە، ھەروەھا ھەندێک نەخۆشی گورچیلە ھەیە لە ئافرەتاندا زیاترە وەک (ھەوکردنی گورچیلە)
سەبارەت بە نەخۆشییەکە د. دڵشاد عەبدولرەحمان وتی: خواردنی تەندروست و ئاوی پاک ھۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەکانی گورچیلە بەدووربین.
ئاماژەی بەوەشدا، مرۆڤی  ئاسایی پێویستی بەیەک لیتر بۆ یەک لیترو نیو ئاو ھەیە لە رۆژێکدا، بەڵام ئەو کەسانەی زۆر بەردی گورچیلە دروست دەکەن پێویستە زیاتر لە دوو لیتر ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی دوو لیتر میز بکەن لە ڕۆژێکدا.
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشیەکانی گورچیلە رێنمایی ھاوڵاتیان دەکات، بە کەمکردنەوەی رێژەی خوێ  و چەوری ، ھەروەھا کەم بەکار ھێنانی خواردنە خێراکان (فاست فود) کە ھۆکاری سەرەکین بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە، رێنمایشیدا زیاتر وەرزش بکەن چونکە قەڵەوی ھۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.
نەخۆشییە باوەکانی گورچیلە بەگشتی بریتین لە (ھەوکردنی گورچیلە، بەردی گورچیلە و نەخۆشییەکانی پەککەوتنی گورچیلە).
gellerytitle

gellerytitle

ساڵ پێشتر - Mar 8 2018 9:48PM
1856
بابه‌تی زیاتر