کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بەم جۆرە ناکەویتە داوی خۆشەویستی نەگونجاوەوە
SNN: 

دەکرێ خۆشویستنی کەسێکی نەگونجاو توشی چەندین گرفت و ناسەقامگیری و بێ ھیواییت بکات.
بۆ خۆپاراستن لەم ھەڵە مەترسیدارە، دەبێ رێز لەم پێنج ھەنگاوە سەرەکییە ببینیت کەوێب سایی (ئەلکریما) ئاماژەی پێ کردووە: 
١-زانینی ئەوەی چیت دەوێت: دەبێ بزانیت چیت دەوێ و چی باشە بۆ تۆ و چۆن بیربکەیتەوە لەجۆری کەسەکە کەبگونجێت لەگەڵ خۆت و شێوازی ژیانت. ئەگەر کەسێک بیت کەحەزت بەرێکخستن بێت ناتوانیت کەسێک ھەڵبژێریت کەزۆر قەرەباڵغ و پەشۆکاو بێت و گرفت دروست بکات.
٢-سروشتی و ئاسایی بە: سروشتی خۆت مەگۆڕە و خۆت وا دەرمەخە کەسێکیت سەرنجی کەسی بەرامبەر رادەکێشت، ئاساییە دەبێ ھەڵسوکەوتت ئاسایی بێت و کارێک بکە کەلایەنی بەرامبەر وەک خۆت چۆنیت خۆشی بوێیت. 
٣-خۆشەویستی ئاڵوگۆرکراو لەنێوانتان: پێویستە لایەنی بەرامبەر خۆشەویستی و رێزی ھەبێت بۆت ، بەجۆرێک ھەستەکان ھاوسەنگ بن.
٤-جوانی ھەموو شتێک نیە: ئاساییە کەمرۆڤ بەشوێن ھاوسەری ژیانی بگەرێت کەجوان و سەرنجراکێش بێت بەڵام مەرج نیە ئەمە ببێتە یەکەمین مەرج لەھەڵبژاردنیدا بەڵکو تایبەتمەندیی تر زۆرە، وەک رێز، ژیری، رۆشنبیری باڵا. 
٥-با قسەی شیرین و لوس نەتخەڵەتێنێت بەڵام رەنگە راست نەبێت بۆیە ھەوڵ بدە ئەمانە نەکەیت و نەخڵەتێیت بەو قسانە و مەبەرە نێچیری خۆشەویستی ناراست.

9 مانگ پێشتر - Mar 9 2018 4:35PM
2363
بابه‌تی زیاتر