ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم زەیتانە ئازارت کەم بکەرەوە
SNN: شارۆ سەراج

زەیتی ڕووەکەکان باشترین دەرمانە سروشتیەکانن بۆ مرۆڤ، سوودیان زۆرە و لە چارەسەری زۆر نەخۆشی و کێشەدا بەکاردێت. زەیتی ئەم ڕووەکانە بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت، لێرەدا باسی ئەو زەیتانە دەکەین کە یارمەتیدەرن لە کەم کردنەوەی ئازاردا.
١. زەیتی زەنجەبیل: کاریگەری گەرم کەرەوەی ھەیە بۆ ماسولکە گرژبووەکان و یارمەتی کەم کردنەوەی ئازارەکە دەدات.
٢. زەیتی بیبەری رەش: بیبەری ڕەش ئازار کەم دەکاتەوە بەھۆی گەرم کردنەوەی جەستەوە.
٣. زەیتی مێخەک: مێخەک زۆربەی کات بۆ چارەسەری ئازار بەکاردێت. ھەروەھا کاریگەرییەکی گەرم کەرەوەی ھەیە لەسەر ماسولکە بە ئازارەکان.

چۆنیەتی بەکارھێنان:
یاسای گشتی بۆ بەکارھێنانی زەیتەکان بەکارھێنانی ٦ کەوچکی چا لە زەیتە گوازراوەکان (واتە ئەو زەیتانەی دەتوانن زەیتە سەرەکیەکە بگوازنەوە بۆ ناو جەستە وەک زەیتی بادەم، ئەڤۆکادۆ، گوێزی ھیندی،زەیتی زەیتون... ھتد) لەگەڵ ١٥ دڵۆپ لە زەیتە سەرەکیەکە کە بۆ مەبەستی نەھێشتنی ئازارەکەیە، دەتوانیت مەساج بەشوێنی ئازارەکە بکەیت.

9 مانگ پێشتر - Mar 11 2018 8:16PM
3597
بابه‌تی زیاتر