زانست
زانست
ئەپڵ iCloud دەخاتەژێر رکێفی چینەوە
SNN: شارۆ سەراج

کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە ئای کلاودەکەی بگوازێتەوە بۆ چین و لەوێ تۆماری بکات لەسەر سێرڤەرەکانی وڵاتی چین، لەگەڵ ھەندێک کلیلی دیجیتاڵی بۆ کردنەوەیان.
ئەو گۆرانکاریانەی بەسەر ئای کلاوددا کرا و گواستنەوەی بۆ چین وادەکات بۆ ئەپڵ قورسبێت پابەند بێت بە تایبەتمەندی و پارێزراوی – سێکیورتی- بەکارھێنەرەکانیەوە، بەوھۆیەشەوە ئەپڵ ڕووبەڕووی ڕەخنە بۆوە، بەوپێیەی داتاکانی بەکارھێنەرانی ئای کلاود بەردەست دەبێ بۆ حکومەتی چین و ئەگەر نوسراوی یاسایی ھەبێت دەتوانێ دەستی پێی بگات.
ئەم گۆڕانکارییە تەنھا ئەو ئەکاونتانە دەگرێتەوە کە لە مەینلاند لە چین دروست دەکرێت و لەلایەن پارێزگاری گویزۆو خاوەندارێتی دەکرێت.
پێشتریش ئەپڵ رایگەیاندبوو تەنیا داتای ئەو بەکارھێنەرانە دەگوێزرێنەوە بۆ ئەو پارێزگایەی چین کەخەڵکی ئەو وڵاتەن و لەوێ دەپارێزرێت.

6 مانگ پێشتر - Mar 11 2018 11:13PM
6066
بابه‌تی زیاتر