لەکوردستانەوە
ژیان لەڕەنگەکانی بیناییدا خرایەڕوو
SNN: کۆسار مەحمود

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە پیشانگایەکی شێوەکاری بۆ خاتونی شێوەکار  "بینایی موعتەسەم" کردەوەو باوکیشی باس لەچۆنیەتی دەستپێکی کاری وێنەکێشانی کچەکەی دەکات.
لەدرێژەی چالاکیەکان بەبۆنەی ٨ی مارسەوە ،ڕۆژی ۱۲ی ئازار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە پیشانگایەکی شێوەکاری بەناوی (ژیان لەڕەنگەکانی بینایدا) بۆ خاتونی شێوەکار "بینایی موعتەسەم" کردەوە.
لەوبارەیەوە مامۆستا موعتەسەم باوکی بینایی بەSNNی ڕاگەیاند : ھەر لەسەرەتای چونە قوتابخانەیەوە ھەستمان پێکرد کە دەستی وێنەکێشانی ھەیەو قەڵەمی دەگرت و دەستی بەنوسین دەکرد سوپاسی مامۆستاکان دەکەین کەلەکاتی خوێندندا ھاوکاریان کردوە، تائێستاش نزیکەی ۱۰۰ تابلۆی ھەیە.
وتیشی : جگە لەوێنەکێشان خەتێکی جوانی ھەیە بو نوسین و زۆر کەس پێی سەرسامە جگەلەوەش توانای دوورینی جلوبەرگی ئافرەتانی ھەیە و ئێستا بەرگدروویەکی زۆر شارەزایە و خانمان سەردانی دەکەن.
خاتو "بینایی" خاوەن پێداویستی تایبەتەو وەک باوکی ئاماژەی پێکرد توانای قسەکردن و بیستنی نیە ، وەبەردەوام لەماڵەوە ھاوکاری ئەبن و بۆئەوەی تواناکانی ون نەبێت و بتوانێت خزمەت بکات لەبوارەکەی خۆیدا.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

ساڵ پێشتر - Mar 12 2018 9:22PM
979
بابه‌تی زیاتر