ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زەنجەبیل دەبێت لەم کاتەدا بخورێت
SNN: شارۆ سەراج

بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنە چەورەکان دەکەن، دەتوانن دوای نان خواردنەکە زەنجەبیل بخۆن چونکە سوودێکی ئێجگار زۆری ھەیە بۆ دوای خواردنی چەور، لەوانەش:
کۆڵسترۆڵ کەمدەکاتەوە، خواردنە چەور و قورسەکان ئاسانتر ھەرس دەکات، ڕێگە لە ڕەقبوونی خوێن بەرەکان و جەڵدە دەگرێت چونکە چەوری ھەڵدەمژێت، ھەروەھا ڕێگە لە نەخۆشیە ھەوکەرەکانیش دەگرێت.
باشترین کات بۆ خواردنی زەنجەبیل لە دوانیوەڕوان و پێش ڕۆژئاوابوونە.
چۆنیەتی بەکارھێنانی زەنجەبیلەکەش بەرداخێک ئاو لەگەڵ زەنجەبیل تێکەڵ بکە یان کەوچکێک زەیتی زەنجەبیل و کەوچکێک سرکەی زەنجەبیل بەجیا بخۆ بەبێ تێکەڵ کردنی لەگەڵ شتی تردا.
تێبینی:
زەنجەبیل فشاری خوێن کەمدەکاتەوە، بەڵام ھەندێک کەس (ڕێژەیەکی زۆر کەم) ڕەنگە تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بن بە زەنجەبیل، باشترە ئەگەر کەسێک کێشەی پەستانی خوێنی ھەبوو بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ پەستانی خوێنی بپێویت دوای خواردنی زەنجەبیل، ئەگەر پەستانی خوێنەکە بەرزبۆوە دەبێت خواردنی زەنجەبیل ڕابگرێت.

6 مانگ پێشتر - Mar 12 2018 9:38PM
7362
بابه‌تی زیاتر