ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین چارەسەر بۆ کەڕوو لەمنداڵ دا
SNN: شارۆ سەراج

کاتێک منداڵێک تووشی کەڕوو دەبێت گرنگترین شت ئەوەیە زوو چارەسەریان بکەین، لە منداڵاندا چارەسەرەکان جیاوازە، ھەندێک جار وەک دەرمانەو دەخورێت، ھەندێک جار ھەندێک دەرمانی وەک دژەکەڕووەکانە کە لەلایەن پزیشکەوە دەنووسرێت. تووشبوون بە کەڕوو لەھەندێک ناوچەی وەک سەر پێست، ژێر نینۆکەکان و ناوچەی زێدا دەردەکەوێت لە تەمەنە جیاوازەکاندا.
ھەندێک زەیت ھەیە یارمەتی دەرن بۆ نەمانی کەڕوو، بەڵام نابێت راستەوخۆ بدرێت لە ناوچە تووشبووەکە، بەڵکو دەبێت لەگەڵ ڕۆنێکی تر تێکەڵ بکرێت وەک تێکەڵ کردنی لەگەڵ زەیتی زەیتون، گوێزی ھیندی، بادەم، تۆوی ترێ.
ئەو زەیتانەی چارەسەری تووشبوون بە کەڕوو دەکەن:
زەیتی لاڤێندەر، زەیتی درەختی چا، زەیتی بەیبوونە کێویلە و گوڵە بەیبوونیش وەک کرێم زۆر کاریگەرە  بۆ چارەسەر کردنی ناوچەی تووشبوو بە کەڕوو، وە دەتوانیت راستەوخۆ کرێمەکەی لێبدەیت، گوڵە بەیبوون چەندەھا ساڵە لە چارەسەرکردنی پێستی تووشبوو بە کەڕوو یان بەکتریا بەکارھاتووە چونکە خاسیەتی دژە کەڕووی ھەیە.
3 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 10:15AM
2024
بابه‌تی زیاتر