جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەڤیدیۆ: ترسناکترین پردی جیھان کرایەوە
SNN: شارۆ سەراج

یەکێک لە پردە ترسناکەکانی جیھان کە بە درێژایی ٢٠٠ مەتر درێژە و دەبێ بەپێ بڕۆیت پێیدا، بەرزیەکەی ١٠٠ مەترە، دەکەوێتە وڵاتی کۆریاوە، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.
ئەم پردە تەنھا بۆ پیادەیە و لە ناوچەیەکی گەشتیارییە بەناوی پردی وانجۆ سۆگیوسمان لە ناوچەی گانوۆندوو لە وانجۆ، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بەیانی تاکو ١٧:٠٠ ئێوارە لە زستاندا و تاکو ١٨:٠٠ی ئێوارە لە ھاویندا بەڕووی گەشتیارەکاندا دەکرێتەوە.
ئەم پردە دروستکراوە لە نێوان لووتکەی دوو چیا بەناوی سێگیوم، ئەم پردە سەرکێشیەکی زۆر قورسە بۆ ئەو کەسانەی لە بەرزی دەترسن، بۆ ئەو کەسانەشی زۆر ئارەزووی سەرکێشی و تاقیکردنەوەی ترس دەکەن دەتوانن لە شەواندا سەردان بکەن کاتێک گڵۆپەکان دەکوژێتەوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

6 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 10:26AM
1896
بابه‌تی زیاتر