لەکوردستانەوە
نەمامێک بۆ ھەڵەبجە و نەمامێک بۆ غوتە بچێنە
SNN: کۆسار مەحمود

بەمەبەستی گرنگیدان بەژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، دوو ڕێکخراوی  ھەڵەبجە، کەمپینی جیھانی بۆ ناشتنی نەمام-یان ڕاگەیاند.
لەنزیک بینای پارێزگای ھەڵەبجە ھەریەکە لە ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان و ڕێکخراوی پایتەختی ئاشتی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و چالاکوانانی شارەکە، کەمپینی جیھانی ناشتنی نەمام-یان لەھەڵەبجە ڕاگەیاند.

gellerytitle

سارا سەلام، ئەندامی کەمپینی جیھانی ناشتنی نەمام، بەناوی ھەردوو ڕێکخراوی نوێ و ڕێکخراوی پایتەختی ئاشتی ڕایگەیاند: لەگەڵ نزیک بوونەوە لە یادی ٣٠ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە و پێنجەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی غوتەی سوریا، تائێستاش مەترسیەکانی کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان ماوە و بێدەنگ بوون لەو تاوانانەش بێڕێزییە بەرامبەر بەمرۆڤایەتی.

gellerytitle

وتیشی : ئێمە ، توندوتیژی بە ئەنجامدانی توندوتیژی وەڵام نادەینەوە، بۆیە بە پشتوانی خەڵکی ئەم شارە بڕیاریانداوە کە پێکەوە یادی قوربانییەکانی ھەڵەبجەو غوتەی سوریا بکەینەوە، بە ناشتنی نەمام چاوچنۆکی سیاسییەکان بۆسەر گەلەکەمان دەوەستێنین و بەشداری کەمپینی جیھانی ناشتنی نەمام بکەین و ناوچەکە لەشەڕوستەمکاری بپارێزین.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد: بەھاوکاری شارەوانی کەشوێنێکی بۆ دروستکردنی پارک دیاری کردوە دەست بەھەڵمەتەکە دەکەین و لەم ڕێگەیەشەوە ڕێژەی سەوزایی شارەکەمان زۆر دەکەین

gellerytitle

بەگوێرەی زانیاریەکان لە ئێستادا ڕێژەی سەوزایی لە ناوسەنتەری ھەڵەبجە دەگاتە نزیکەی لە%١٢.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

9 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 11:25AM
838
بابه‌تی زیاتر
لەسلێمانی سەگ و پشیلەی بەرەڵا کۆدەکرێنەوە...
بەڤیدیۆ:کارگەیەک لەکوردستان زەیتی زەیتون بەرھەم دەھێنێت...
ڕێز لەخۆبەخشانی نیشتمان گیرا...
لەرێی وێنەوە ئازاری ژنان و کچان دەخرێتەروو...
پەردە لەسەر پەیکەری شار لادرا...
فێستیڤاڵی ساڵانەی خوێندنگەی تەوار بەڕێوەچوو...
کتێبنامەی مام جەلال بڵاوکرایەوە...
رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەسلێمانی کرای...
پیشانگەیەک بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە...
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارێکی نوێ بۆ ژنە کارت فرۆشەکە دە...
ڕێنمایی بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێتە ناوەن...
ئەنجومەنی نیشتمانی گەنجانی ھەرێم پێکدەھێنرێت...
کونسوڵی ئیتاڵیا بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان دەبێتەوە...
ھەفتەبازاڕی کشتوکاڵی کرایەوە ...
زانکۆی سلێمانی خەڵاتی شکۆمەندی سەرۆک مام جەلال دەبەخشێت...
شانۆییەک ھیوا دەبەخشێتەوە بەتوشبوانی شێرپەنجە...
گوندێکی کوردستانی تەنیا ژنی تێدا دەژی...
دوای نیوسەدە جوویەکی ھەڵەبجە دەگەڕێتەوە شارەکەی ...