هونه‌ر
بۆکس ئۆفیسی بۆ خۆی مسۆگەر کرد
SNN: 

فیلمی پڕ لەسەرکێشی نوێ "رێدی وەن پلەیەر" سەرتۆپی داھاتەکانی سینەمای لەئەمریکای باکور بۆ خۆی مسۆگەر کرد بەکۆکردنەوەی ٤١.٢١ ملیۆن دۆلار.
فیلمەکە تای شریدان و ئۆلیفیا کوک و بن مندلسۆن رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و لەدەرھێنانی ستیفن سپیلبرگە.
لەپلەی دووەم فیلمی نوێی "تایلەر بیریز ئەکریمۆنی" دێت بەکۆکردنەوەی ١٧.١ ملیۆن دۆلار.
فیلمی (بلاک بانسەر) لەپلەی دوەمی ھەفتەی رابردوەوە ھاتەخوار بۆ پلەی سێیەم و داھاتی ١١.٢٦ ملیۆن دۆلار.
فیلمی درامی (ئای کان ئەنلی ئەمجن) چوە پلەی چوارەم بە ١٠.٧٥ ملینۆ دۆلار.
فیلمی پێنجەم فیلمی سەرکێشی "پاسیفیک ریم ئەبرایزینگ" بوو بە کۆکردنەوەی ٩.٢٠٥ ملیۆن دۆلار.

11 مانگ پێشتر - Apr 2 2018 1:25PM
9358
بابه‌تی زیاتر