هونه‌ر
بەڤیدیۆ: پڕداھاتترین فیلمەکانی بۆکس ئۆفیس ئاشکرابوو
SNN: 

فیلمی ترسناکی نوێ (A Quiet Place) سەرتۆپی لیستی پڕ داھاتترینی فیلمەکانی سینەمای لەئەمریکای باکور بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ٥٠.٣ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمەکە ھەریەک لە (ئیمیلی بلنت) و (جۆن کراسینسکی) رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن و لەدەرھێنانی"جۆن کراسینسکی"یە.

لەپلەی دووەم فیلمی (رێدی پلەیەر وەن) دێت بەکۆکردنەوەی ٢٥ ملیۆن دۆلار.

لەپلەی سێیەم فیلمی کۆمیدی نوێ (بلۆکەرز) بە بەدەستھێنانی ٢١.٤ ملیۆن دۆلار.

فیلمی سەرکێشی و خەیاڵی زانستی (بلاک بانسەر) ئەم ھەفتەیە پاشەکشەی کرد بۆ پلەی چوارەم و ٨.٨ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

لەپلەی پێنجەمی ئەم ھەفتەیەی فیلمە پڕ داھاتەکانی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا، فیلمی (ئای کان ئۆنلی ئیمەجن) ھات کە ٨.٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە. 

2 هەفتە پێشتر - Apr 10 2018 11:04AM
2225
بابه‌تی زیاتر