یاسا
یاسا
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆشەویستەکەی
SNN: 
ڕەنگە بۆچونەکەی (لۆرد بایرۆن)ی نوسەری ناسراوی ئینگلیزی بۆ چیرۆک و بەسەرھاتی نێوان (کاردۆو لانە) زۆر گونجاو بێت کاتێک دەڵێت ((تراژیدیای خۆشەویستی لەوەدا کورتدەبێتەوە کە کوڕ دەیەوێت یەکەم کەس بێت بچێتە ناو دڵی ئەو کچەی خۆشی دەوێت و کچیش دەیەوێت دوایین کەس بێت بچێتە دڵی ئەو کوڕەوە کە خۆشیدەوێت)).

لانە کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵەو خوێندکاری یەکێک لەزانکۆکانی ھەرێمی کوردستانە، پاش تەواوکردنی کۆلێژ ھیچ کارێکی وای دەستناکەوێت کە لەگەڵ بڕوانامەکەیدا بگونجێت، بۆیە بۆ ماوەی زیاتر لەشەش مانگ لەماڵەوە دادەنیشێت.

ڕۆژێک مۆڵێکی گەورە لەشارەکەیان دەکرێتەوەو لەڕێگەی خزمێکی خۆیانەوە سیڤیەک پێشکەشدەکات، بەھۆی ئەوەی لانە زمانی ئینگلیزی باشدەزانێت وەردەگیرێت و دەبێتە سەرپەرشتیاری کارگێڕیی، زۆر دڵی بەکارەکەی خۆشدەبێت، چونکە تەواو لەگەڵ پسپۆڕییەکەی خۆیدا دەگونجێت و موچەکەشی باشەو بەشی زۆربەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی دەکات.

دواترو دوای ماوەیەک بەھۆی کارەکەیەوە کوڕێک دەناسێت کە وەک خۆی زمانی ئینگلیزی باشدەزانێت و کوڕێکی جوانەو خاوەنی بڕوانامەیە، ھەروەھا سەرپەرشتیاری ڕاگەیاندنەو زۆربەی بەرکەوتنەکانی لەگەڵ لانە دەبێت، ئەو کوڕە ناوی کاردۆ دەبێت و تەمەنیشی ٢٥ ساڵە.

دوای ماوەیەک لەکارکردن پێکەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروستدەبێت، بەڵام کاردۆ ئەو موچەیەی وەریدەگرێت بەشی ناکات، چونکە ئەم کوڕە ئەرکی بەخێوکردنی دایک و باوک و دوو خوشکی لەسەرەو لەھەمانکاتدا کرێچین و باوکی کاردۆ کەمئەندامەو دایکی ژنی ماڵەوەیەو ھەموان چاوەڕێی موچەی کوڕەکەیانن تا ژیانی ڕۆژانەی خۆیانی پێ بەڕێبکەن.

لانە سەرەتا کاردۆی خۆشدەوێت و دەیەوێت ژیانی ھاوسەری لەگەڵ پێکبھێنێت، دوای ھەشت مانگ لەپەیوەندی خۆشەویستی و دوای ئەوەی کەسوکاری لانەبەم پەیوەندییە دەزانن، لانە داوای ھاوسەرگیری لەکاردۆ دەکات و داوای لێدەکات کە بچێتە داوای، بەڵام کاردۆ داوا لەلانە دەکات ماوەیەکی دیکە چاوەڕێی بکات، چونکە باری دارایی باش نییەو ناتوانێت ھاوسەرگیریی بکات، بەڵام ئەم ھۆکارە وا لەلانە دەکات لەو خۆشەویستییە ساردبێتەوە، چونکەوا تێدەگات کە کاردۆ نیازی نییە ھاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات و کەسێکی گونجاو نییە بۆ ماڵ دروستکردن.

لانە وادەکات وردە وردە لەکاردۆ دورکەوێتەوە، کاردۆش چەندجارێک داوا لەلانە دەکات بەو شێوەیە ساردنەبێت و چاوەڕێی بکات، چونکە کاردۆ نیازی ھەیە دوای ئەوەی لەمۆڵەکە تەواو دەبێت کارێکی دیکە بدۆزێتەوەو لەڕۆژێکدا دوو کاربکات، تا لەو ڕێگەیەوە پارەیەکی زیاتر کۆبکاتەوەو بتوانێت ھاوسەرگیریی بکات، بەڵام لانە ھەر سارد دەبێت.

دوای ئەوەی پەیوەندییەکەیان ھەروا بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، پاش ماوەیەک کوڕێکی گەنجی لوبنانی دەبێتە بەڕێوەبەری مۆڵەکەو لانە زۆر خۆی لێ نزیک دەکاتەوە بۆ ئەوەی وا لەکاردۆ بکات زوو ھاوسەرگیریی بکەن، بەڵام ئەمکارەی لانە کاردۆ نیگەراندەکات، چونکە کوڕە لوبنانیەکە کوڕێکی قۆزەو پارەیەکی زۆری ھەیە، کاردۆ تێگەیشتوە لەکوڕە لوبنانیەکە کە مەبەستی ھاوسەرگیریی لەگەڵ ھیچ کچێکدا نییە، تەنھا دوای ئەوەی مەرامی خۆی لەگەڵ ھەر کچێکدا جێبەجێکرد وازی لێدەھێنێت.

چەندجارێک کاردۆ لانە ئاگاداردەکاتەوە کە خۆی لەو کوڕە بەدوربگرێت، چونکە کەسێکی متمانە پێکراو نییە، بەڵام لانە گوێ بەو قسانە نادات و زۆرتر خۆی لێ نزیکدەکاتەوە، تا کاردەگاتە ئەوەی ڕۆژێک خولێک بۆ سەرجەم کارمەندانی مۆڵەکە لەلوبنان دەکرێتەوە، بەڵام لانە ناھێڵێت کاردۆ بچێت بۆ لوبنان، بەڵام خۆی بەتەنھا دەڕوات و کاتێک لەلوبنان دەگەڕێنەوە ھاورێکانی بەکاردۆ دەڵێن کە لانە بەتەواوی بوە بەخۆشەویستی کوڕە لوبنانیەکەو تەنانەت چەند شەوێک لانەو کوڕە لوبنانیەکە بەتەنھا ڕۆیشتون و تا درەنگانی شەو نەگەڕاونەتەوە.

بۆیە کاردۆ زۆر نیگەران دەبێت و بڕیار دەدات بەھەر شێوەیەک بێت کوڕە لوبنانییەکە لەناوببات، کاردۆ بیردەکاتەوە بەئۆتۆمبێل لەکوڕە لوبنانیەکە بدات و بیکوژێت.
 
بۆ ئەوکارەشی شەوێک کاتژمێر ١١ چاوەڕێی کوڕە لوبنانییەکە دەکات بۆئەوەی لەماڵەکەی خۆی بێتە دەرەوەو کاردۆش کارەکەی ئەنجامبدات، چونکە پێشتر چاودێری کردوەو ھەموو شەوێک لەوکاتەدا کوڕە لوبنانیەکە بۆ وەرزشکردن ھاتۆتە دەرەوە.

کاتێک دێتە دەرەوە دەبینێت لانەشی لەگەڵدایە، بۆیە کاردۆ ئۆتۆمبێلەکە ھەڵدەکات و بەخێرایی ١٢٠ کیلۆمەترو لەماوەیەکی کەمدا خۆی دەگەیەنێتە ھەردوکیان و لێیان دەدات، بەو ھۆیەشەوە دەستبەجێ لانە گیان لەدەستدەدات و کوڕە لوبنانییەکەش بەسەختی برینداردەبێت.

دواتر کاردۆ دەستگیردەکرێت و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دان بەتاوانەکەیدا دەنێت کە پێشتر خۆی بۆ ئامادەکردون، وەکو لەدادگا وتویەتی ((ئەگەر خۆم ئامادەنەکردایە ئەوا خۆم نەم ئەمبردن بۆ نەخۆشانە، لەکاتی ڕوداوەکەشدا نەمزانیوە خۆم کێشاوە  بەکامیاندا)).

بۆیە کاردۆ بەگوێرەی یاسا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەرداسەپێنرا، بەڵام لانە گیانی لەدەستدا.
هەفتە پێشتر - Apr 13 2018 5:25PM
2347
بابه‌تی زیاتر
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
123