ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
وشککەرەوەی تەوالێتە گشتییەکان مەترسیدارە
SNN: شارۆ سەراج

وشککەرەوەی دەست لە توالێتە گەشتیەکاندا ھەڵگری زۆرێک لە بەکتریا و میکرۆبە و دەیگوازێتەوە بۆ دەست. 
بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەم وشککەرەوە ھەواییانە لە توالێتە گشتییەکاندا میکرۆب و بەکتریای ناو توالێتەکان دەگرێتە خۆی و ھەڵیدەمژێت لەکاتی وشکردنەوەی دەستدا و بە ھەواکەوە بەکتریاکان دەگوازێتەوە و فڕێی دەداتە ھەواوە.
توێژەرەکان دەڵێن باشتر وایە کلێنسی دەست وشککردنەوە بەکاربھێنرێت و لە ھەوای دەست وشککردنەوەکان بەدووربین چونکە ھەموو ئەو میکرۆبانەی لە توالێتەکاندایە ھەڵیدەگرێت و بەھەواکەوە دەیکاتەوە بە دەستتدا. توێژینەوەکەش لە زانکۆی کۆنێکتیکەت ئەنجامدرا و لە ماوەی ٣٠ چرکەدا ٦٠ جۆر بەکتریایان لەو ھەوایەدا دۆزیەوە کە لە وشککەرەوە ھەواییەکانەوە دەردەچێت.

8 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 8:51AM
937
بابه‌تی زیاتر